مێترۆ
ئێره مێترۆ
سییه‌م پڕه
له هه‌وای بێ تۆ
له ناو قه‌ره‌باڵغی مرۆڤه دیجیتاڵیه‌کان
له ناو رووباته کووک کراوه‌کان
به شوێن
سپێنه‌ی دڵته‌وه وێڵم
به شوێن
زوڵاڵی ره‌شی چاوت
ئه‌ی ئه‌وینی یاغی
ئه‌ی شێعری بێ ره‌نگ
ئه‌ی وشه‌ی نامۆ
ئێره مێترۆ
ئێسته کات
چه‌نده به کاتی تۆ
بۆنی ئێوارانهت
سه‌ری هه‌ڵگرتووم
له غوربه‌ت دا
هه‌نگاوه‌کانم
به شوێن کاته‌کانی تۆ، وه ، وێڵن
ئه‌ی ده‌سته‌مۆی خه‌یاڵ
ئه‌ی گیرۆده‌ی تاپۆ
ئێره مێترۆ
ئێسته کات
چه‌نده به کاتی تۆ
ئێواره‌یه و
ئاوێنه‌ی ژووڕهکهت
له‌گه‌ڵ باڵات
باڵا ده‌کا و
له گه‌ڵ رووت
ده‌دره‌وشێ و
له‌گه‌ڵ په‌رچه‌مت
په‌رێشان و
له‌گه‌ڵ ڵێوت
ئاڵ
ئێره مێترۆ
وێستگه‌م
وێستگه‌ی بێ تۆ
له ناو قه‌ره‌باڵغی مرۆڤه دیجیتاڵیه‌کان
له ناو رووباته کووک کراوه‌کان
شێعرێک
ده‌ستم ده‌کوشێ
ئێواره‌یه و
ئاوێنه‌ی ژووره‌که م
شه‌که‌ت
له گه‌ڵ من دا
داده‌چۆڕێ.
ره‌سووڵ ئاماده‌پوور
ڕه‌سووڵ ئاماده‌پوور ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )