موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #4139  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


بۆ په‌پووله باڵ‌سووتاوه‌کانی شیناوێی پیرانشار

له قوتابخانه‌ی شيناوێ
ئاگر بڵێسه‌ی هه‌ڵداوه و
كه‌س نیيه بگا به فرياوم!
كتێبه‌كانم ده‌نگ ناکه‌ن
ئاخر ئه‌وان چاك ده‌زانن
بێ‌تاوان لێره سووتاوم!
***
نه چاوی ديتنم ماوه و
نه ده‌ستێ بۆ
نوسينی ده‌رس!
نه هاوارێ
كه لێره بێته فرياو ڕه‌س!
***
له شيناوێ قوتابخانه
بووته وێنه‌ی ئاگرخانه!
له باتی ده‌رس
هيواكانمان ده‌سوتێنێ!
خولیاكانمان ده‌تاوێنێ!
***
ئای بابه گيان، ئای دايه گيان
توخوا له كوێی؟
له‌مه‌و به دوا
مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ
له‌شه سووتاوه‌كه‌م بدوێی!
***
ئه‌ی خودايه‌ بڵێی ئێمه
قاخه كراوين له‌م دنيايه!
يان کلیڵی ئه‌و به‌هه‌شتت
له گيرفانی ئاگردايه!
***
كتێبه‌كانمان بێ‌ده‌نگن
نازانن له‌به‌ر ئه‌وانه
كه سووتاوين!
له ناخه‌وه هه‌ڵقڕچاوين!
نه هاوارێكمان بۆ ده‌كه ن
نه هه‌وڵێکیشمان بۆ ده‌ده‌ن!
داخه‌كه‌م، ئاگره‌كه‌شمان
بۆ خۆش ده‌كه ن!
***
قوتابيیه‌كان
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
خه‌ڵاس بن له نێو ئاگردا!
يه‌كه يه‌كه؛ چرۆ چرۆ
په‌ليان ده‌هاويشت
بۆ لای خودا!
***
په‌پووله‌كانی شيناوێ
له عه‌زره‌تی
پشكۆكانی ناو ئاگردا!
باوه‌شیان ده‌کرد به خودا!

فه‌رزاد سابتی‌پوور (نه‌به‌ز) ــ دیواندڕڕه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید