تـەنیـا دارچنـارێ دڵنیــاییمــە
من
ئەم ڕۆژانە
لە هەموو شت بە گومانم
دارچنار بۆ دەبێ بۆنی مێخەک بدات و
-با- دەبێ چ نەهێنیەکی لە گەڵ بلواردا هەبێت
وا هەموو جارێ لە ژێر چەتری کچە بییەکی قژ خاودا
دای دەنیشێنێتو
رستەیەک لە گۆرانیەکانی عەلی مەردانی بۆ دەچڕێت و
تاڵ بە تاڵ
قژی پەلکە گیاکانی بۆ دادێنێ ؟
ئەگەریش نەڵێن
زۆر بە گومانم و
دڵ پیسی دەخەمە ناو شێعرەوە
ئەوە ڕەنگە بڵێم دیتووشمە
-با-
جار جارێ
خۆی بە لادا خستبێتو
ماچی جۆگەلەکانیبلواری کردبێت.
من لەم نەهێنیە بە گومانم
ئەرێ تۆ بڵێی – با-ش بلواری خۆش بوێ
یا دەیهەوێ
بیکات بە دەس گیرانی
شەقامێکی گەورەتر
لە بۆکاندا
...!؟
یا خۆ ڕەنگە
کەسێکیش باسی مردنی
کۆڵانەباخە پڕسنجوەکانی گووندێکی کردبێت
و
با –ش بەم شێوەیە هاتبێتە پرسەی بلوار!
من نازانم
چی دەبێت و
چی ڕوو دەدات
بەڵام هەر شتێ بێت و
هەر شتێ روو بدات
لە کۆتایی
با- و بلوار دا
کۆترێک دانیشتوەو دەینووسێ.
من ئەم ڕۆژانە لە هەموو شت بە گومانم
لە هەموانیش زیاتر
هەر لەم– با- یە بە گومانم
وا لە وەختێکی زەرد دا
کاتێ کە – تۆ- پێ دەکەنی
لە ناکادا بێت و
پڕت پێدا بکا و
بێ ئەوەی
شاعیر و کۆتریش بزانن
لەو سەری بلوارەکاندا ونت بکا.
من
ئەم ڕۆژانە لە هەموو شت بە گوومانم و
لە تەمی ئەم گومانەشما
تەنیا دار چنارێ دڵنیاییمە و
ئەویش
سەردەمێکە
بۆنی مێخەک ئەدا...
حوسێن فهیزی "هۆمان" ــ تهورێز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )