چوا کورته شێعر
چه‌ند چکۆله و چه‌ماوه‌ی
له خه‌ونه‌کانم‌دا
ده‌ڵێی وه‌دووی گۆچانێکی شکاو که‌وتووی
که به نێو تاقه تێک قرماوه‌کان تێپه‌ڕیوی
هاتنت هه‌میشه
له دوای خۆی وێرانی و
له پێش خۆی ئـــــــــــاخ به‌جێ دێڵێ.
***
ته‌نیا
به چاوه‌کانی ماندوو
ئارام و قه‌رار لێ‌بڕاوانه
سه‌فه‌ر مه‌که
بمکه هاوڕێت
تا ببمه چاوه‌کانت و
هه‌موو ماندوو بوونه‌کانت ببه‌زێنم.
***
شه‌وانه
تازیه بارین و
هاواره بێده‌نگه‌کانی جیهانیش وا
زه‌مه‌ن
چ جانه‌وه‌رێکه
ئاوا به‌له‌ز ده‌ڕوا؟
که له‌و تازیه‌بارێ‌دا
ته‌نیا ئێمه‌ین شین‌گێڕی ده‌که‌ین له مه‌رگی‌دا.
***
ئه‌و شنه‌یه‌ی به نێو داڵانه‌کانی
پرچت‌دا تێپه‌ڕی
سه‌فه‌رێکه به‌ره‌و هیچ
پڕاوپڕی وشه‌کانی ڕۆیشتن بووین ئێمه
له سه‌فه‌ری شنه
به نێو کۆڵانه‌کانه پێچاوپێچه‌کانی مه‌ودادا
دوور له یه‌کتر
گۆچان و زستان
به‌خێر هاتنیان کردین.
سه‌ییدسمایل به‌رزه‌نجی ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )