
02-21-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سه‌رڕێژم
له حیلاندنی خه‌یاڵێکی نامۆی
ڕه‌ش و ڕووت و پێ په‌تی
که ده‌م کێشێ
به‌ره‌و سه‌راوێ پڕله تاسه‌ی باران
ده‌ڵاقه‌یێک پڕ له بێ تاقه‌تی که‌سێ
که شۆڕه بی هه‌ر ناناسێ
وه‌ره تۆ هه‌ڵ بێ لێم
ئه‌ی شاماسی ترساوی خاک و
هه‌ڵفڕین !
ئه‌ی قوڵترین حیله‌ی سه‌ر بڕاوی
ئه‌سپی سپی خه‌یاڵ !
ئێره وڵاتی گه‌نم و جاده‌ی بوختان و
خنکانه
یا ده بی به کوڵێره چه‌وره‌ی خه‌وی پیاوی برسی
یا وه‌ک هه‌زاران خێڵی په‌پووله
په‌یکه‌ری سیاوه‌شت لێ ساز ده‌که‌ن
ده‌تکه‌ن به هێمای عه شق و ئازادی
کاغه‌زێکی بێ دایک و باوکی پاییزی پۆش
ڕه‌ش ڕه‌ش ده‌ت نووسێته‌وه
خومان خۆش !
سه‌ر ڕێژم من...
له مێژوویێک پڕ له بۆگه‌نی قه‌وزه ی میرات
هه‌سێڵی پڕ له ماسی تاریکایی
ئه‌ندێشه‌یێک که به حوکمی جازبه‌ی زه‌وی
پێی گرتوه هه‌ڵنافڕێ
سه‌ر ڕێژم ...
له‌و خێوه‌ته‌ی له ژێر سێوه‌ری مانگ
نووشته‌ی هه‌ره‌شه ئه‌نووسێ بۆ ڕۆژ
پێستی پڵینگ ده‌کات به جوانی ژوور‌و
پشیله له‌به‌ر ده‌رکه‌ی پیاوه‌تی ئه‌و
مشک ڕاو ئه‌کات و ئه‌میاوێنێ
سه‌ر رێژم ...
له باوه‌ڕی ته‌سبێح و سمێڵ و مێزه‌ر
له‌و شاعیره‌ی که به په‌مووی شێعر
پیاو سه‌ر ئه‌بڕێ
چۆله‌که بۆ به‌تامی گۆشتی باڵ
که‌و بۆ سینگی پڕ له قاسپه
هه‌ڵۆ بۆ په‌رو باڵ وچاوی زیتی
ژن بۆ تێر بوون له کانیاوی له‌ش
ڕه‌ش بۆ ماته‌م و خه‌م
که‌ر بۆ بار کێشان و مه‌ینه‌ت
ده‌بێته خشتی ماڵی شێعری!
ئه‌ی ئه‌سپی سپی خه‌یاڵ و شێعر !
بمکه به قوڵترین حیله‌ی خۆت
له‌سه‌ر کێوی به‌رزی گومان
بمحیلێنه به‌رز به‌رز
شایه‌د ئه‌م جار
له مه عبه‌دێک له دایک بم
سۆفیه کانی کڕنۆش به‌رن
بۆ جوانی
بۆ ده‌نگی خوا له سینگی
پڕ له سۆزی که‌و
بۆ ئاسمانێ پڕ له شه‌قه‌ی باڵی هه‌ڵۆ و...
ئه‌ی په‌پووله کۆچه‌ره کان !
بمکه‌ن به خه‌ت و خاڵی باڵی هه‌ڵفرینتان
بۆ دوو هه‌نگاویش بێ
هه‌ڵم فڕێنن
بم به‌ن له‌یره !
من لێواو لێوسه‌ر ڕێژم... فه‌ردین ڕه‌شیدی ــ سه‌قز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|