شۆنیتا
خه‌سار ده‌بی بێ هیچ به‌هانه‌یه‌ک
حه‌شارت بیابانی ڕووت و
خه‌یاڵی سێوێکی لاسوور ده‌تحه‌سێنێته‌وه
دڵخۆشی ژیله‌مۆکانی ژیان
ژوانگه‌ت خه‌ڵوه‌تی هه‌ور
باڵنده نفرینێکی ئه‌به‌دی
هه‌زاران توڕه‌ییی بۆ خه‌ڵوه‌تی شار
جارێک سه‌فه‌ر بۆ درۆ بوونی شه‌قام
ژماره‌ێ جێپێکانی به‌فر و
چرایه‌ک له خه‌ونی خۆر
چرۆی سیخواری ته‌مه‌نت و
پڕوکانی په‌نجه‌ره‌یه‌ک
ئاگات له ژماره‌ی سه‌گه به‌ڕ‌ڵاکانی شه‌قام و
کرمه ورده‌کانی پێکه‌نین
ئاگات له گه‌ڵاهرێزانی شار و
ئاوه‌ڕۆکانی خه‌مێک له سه‌ر شآنی درۆ ....
خه‌سار ده‌بی بێ هیچ به‌هانه‌یه‌ک
****
...خه‌م ئه‌گه‌ر به خاک بسپێری
یادگارێک شین ده‌بێ
خاک ئه‌گه‌ر به خه‌م
یادگارێک شین
...دڵ ئه‌گه‌ر به خاک بسپێری
گۆڕانێک ده‌خوڵقێ
خاک ئه‌گه‌ر به دڵ
دۆڕان
هێمن سۆهرابی ــ بۆکان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )