موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #4167  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ئەى وێنەکێش من کچێکم تێپەڕ

لاى ئێوارەیەکى سۆعبەت چییەوە هاتووم ،
لە بازگەى دڵشکانەوە باز ئەدەم و تێدەپەڕم ،
دەچمەوە سەر چەمێکى پایزى کەدەزانم لەرۆحا لەیەکترى نزیکین
ئەو لە تەریقبوونەوەى هاژەیدا دەگاتە خەتمبوونى کەنار ….
من لە تەریقبوونەوەى تەنیاییمدا دەچمەوە سەر ئولفەت بوونى یار
کە من دەگەمە قەناعەتىتێپەڕ بوون
هەموو کەلوپەلى ناو ژوورەکەم نابینا
پەنجەرە موتاڵاى تاریکى و
کەنتۆر شەو قەد دەکا و
سیسەم باوێشک ئەدا ..
.
نازانن درەختێک هاتۆتە ژوورەکەم
پیاسەى بادەشێلێ و بە حیکایەت شەو ڕەنگ دەکا !!
تۆ ئەى حیکایەتەکانى من لە زیندانى ناخما زیندان
تۆ ئەى لوغمى نهێنى لە قەراغ تینوێتى تەقینەوە
من نیشتەجێى چیرۆکێکم تێپەڕ
بەهانەیەکم نییە بۆ کلۆمدانى شەو،
کلیلێک شک نابەم بۆ کرانەوەى چاوەڕوانى
من ئاشنام بە تەلیسمبوونى تێپەڕ
لەو پەڕى قاچاخبوونى ئاسودەییەوە هاتووم
من چاوەڕوانیم دەهرى بوو،
کە خامۆشیم بەست لەهاوارەکانم ،
کە گەشتمەحزوورى جەدەلەکانى تۆ
تۆ ئەى وونترین یار
بیستومە لەپردى خەیاڵە ئاوییەکانتەوە
دەپەڕێیتەوە بۆ دەفتەرى وێنە کێشان ….
وەرە ئەم ژوورەم ڕەنگکە کە پڕە لە وونبوونى خۆم ….
ئاگادار بە گەر ڕەنگى خۆڵەمێشیت دى ،
تۆخى مەکە نەوەک لە ناویا
پێکەنین بدڕێ و
هەنسکى گریانێک لە دەمارەکانیا لەت بێ ….
وەرە وێنەیەک بکێشە … تیشک قاچ درێژکا بۆ سوراحییەک ئاو
تاڵە موویەکى پرچم موتوربە بکە،
لە گەڵا و ڕەشەبا ….
چونکە هەندێک جار درەختەکان
گەڵا دەکەنەشەپقەیەکى شەل و
ڕەشەباش بە بۆینباخێکى شێواو ….
* * *

من هەموو رۆژێک خەیاڵێکم لێدەکەوێت
نازانم دەچنە کۆڵانى خۆشبەختى یان خامۆشى
من ئەوەندە سەرقاڵم لە مەحەبەتى تۆ
جەنجاڵیم پشتى ژان دەکاو
تەنیاییم تلاوتل ….
عیشق ناچێ بۆ ماڵى پرسیار
تۆ چ پرسیارێک دەکەى ئەى وێنەکێش؟!
عیشق پێویستە دڵنەواى بکەیت ،
کە دائەنیشێ و داڵغە دەچنێ ،
ئەبێت پێى بڵێى زەمەن، مەرگ
لە خوار پێیەکانتەوە نووستوون ….
عیشق واتە درەوشانەوە ….
لە دڵۆپێک ئاو
لە تنۆکێک ڕووناکى
لە فەنەرى فرمێسک و
لە چوار ڕیانى ڕۆح …!!
لە هەژارکەوتنى هزرمدا کەئیتر
دەکەومە سەر ساجى عەلى ….
منیش دەمەوێ خەونێ قەرز بکەم ،
ببمە وێنەکێَش ….
تۆ وەفا ڕەنگ دەکەى لە بێدەنگى هاوار ،
من مناڵى سێوەکان لە باخى خەیاڵ ….
تۆ مانگ دەکەیتە حەرەس بۆ شەوى پەردە ،
هەتا چڵە گیایەک بچێتەوە سەر ئۆفى ئۆرگازم ….
من گومان و گیانەڵڵاو گریان ،
بە خەم ڕەنگ دەکەم ،
تا بچنەوەسەر دڵۆپێک دالى خۆم
* * *

ئەى موحیبەترین مەخلوق
مەهێڵەئەم تەنیاییەم بچێتەوە خەرابستان
ئەوە چراوگى چراى تۆیە
دەڕژێتە هەوا تەڵخەکانى من
ئەوە عەترى قسەکانتە ،
دەڕژێتە بیرەوەرى ترش و تاڵیم
من لە دڵێکى نابیناوە دەگەمە سواغدانى مەحەبەت ….
مەحەبەت واتە : موستیلەى تیشک لە پەنجەى تاریکى ،
گزنگێکى گەنجە لە گەڵایەکى کەسیرە ..
سڵاوى پەروانەیەکە لە چرایەکى مەلول
گۆرانى گوڵێکە لە میلۆدیاى بولبول .
شەرابى مەستێکە لە فەنا بوونى ترێ ….
سەخاوەتى ئێوارەیەکە لە نووچدانى شەو …!!
ئەى وێنەکێش لەم تەنهاییەم کەم مەکەرەوە
با بەکاولاشى بیرەوەرییەکانما ڕۆنەچم و
نیگەرانى کۆبکەمەوە ….
من کە باخچەیەک رەِنگ دەکەم ،
بۆنى گوڵ چەپڵە لێ ئەدا
کە تەنهایى ڕەنگ دەکەم ،
دڵى بەرد لێم دەگا
کە گەڵا رەنگ دەکەم،
جریوە کراسى ئاسمان دەچنێ ….
کە قۆپچەى کراسەکەى ئاسمانیش ڕەنگ دەکەم ،
ئاوێزە هەڵدەقوڵێ و
مانگ ناچێ بۆ مەلەوانى ،
حەوسەڵەى ڕووبارێک بشڵەقێ …..
ئەى وێنەکێش کە تۆش ڕەنگ دەکەم ،
بە خەیاڵێکى تەجرید
چین ،چین بەختەوەرى لە دڵما نوێژ دەکا
تۆ چیت ئەى وێنەکێش لە گروپى تێنەپەڕى یان تێپەڕ ؟!
تەماشا من لەگروپى تێپەڕم بێ باک لە ڕەهابوون ….
بە ناو دیوارێکدا دەڕۆم ،
هەر چوار پەلى زیندان ….
بە ناو هەورێکدا دەڕۆم ،
چوار چێوەى لە باران ….
بە ناو حەوزێک ئاودا دەڕۆم ،
ماسییەکانى نغرۆى شوشە بەند
بەناو شەهید بوونى شەقامێکدا دەڕۆم ،
پێیەکانى لەو دیو عەدەم …..
من لە گروپى تێپەڕ بەڵام کە دەگەمە تۆ ،
تێنەپەڕ…سەرم دەبەستم بە پرسیارێکى قەڵەمى و
دڵم بەملپێچى با ..
من لە گروپى تێپەڕ …ئەرێ ئەم مەرگە کە تێپەڕ بێ چەنى ئەوێ بۆ ژیان !!
کە ئاگر ڕەنگ دەکەم ، دڵم دەداتەوەو دەلێ :
بە کۆکردنەوەى پێکەنین ،
دەگەینە گریانى ئاو
بە درێژ کردنى هەنگاو،
دەگەینە پرچى هەتاو ..
گەر بە ڕووبارى ئاسمانیشدا بفڕین ،
بە بەچکە ماسییەکانى دەڵێین سڵاو
من لە گروپى تێپەڕ ئەى وێنەکێش
تەماشا باران … باران کە تێپەڕە،
بەدێڕى کراسەکەمدا دەڕواو
ژێرکراس و ستیان ژیر دەکاتەوەو
پێم دەڵێ : ئەرێ تۆى تێپەڕ گەر بزانى
بە چەند گۆچانى ئەم شەپۆلانەم
دەگەمەوە گەروى گوڵ
بە چەند پێستى با ،
دەچمەوە خانەوادەى ئینجانە ؟؟
من کچێکم تێپەڕ
پێکەنین هەڵدەکەم و
باڵندە دائەگیرسێنم و
گۆرانى دەکەمە بەر
بەڵام کە دەگەمە تۆ تێنەپەڕ
تۆ بە ناوشەقامە تەڕەکانى قەسیدەمدا ڕۆشتى و
تەڕ نەبووى
بە ناو گۆمى چرکە چرکەکانى دڵمدا ڕۆشتى و
شێدار نەبووى ….
بە ناوهەڵمبوونى هەستما رۆشتى و
لە خێڵى هەور نەبووى
ئەم تەرازووە لاسەنگ دەبێ
من کچێکم تێپەڕ ….
ئاخر کە دڵى شەو پڕ دەبێ لە زوڵمەت و
تاریکى تۆخ دەبێ بە کوێر بوون
ڕووناکى چ خەوێک دەبینێ ؟!
کە شەمەنەفەرێک لە وێستگە دەرئەچێ ،
ڕێگا هەر قسەیەک بکا
چ مانایەک دەبەخشێ ؟!
ئەى وێنەکێش من کچێکم تێپەڕ
کە دەگەمە ئاستانەى تۆ و هەر وێنەیەک ،
بکێشم لە تۆ دەکاو
لە تۆ زیاتر تێنەپەڕ …!!

ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی ــ سلێمانی
سلێمانى

14\1\2010
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید