ئاسمانخۆی داتەکاند،
خەمەکانی بوون بە باران،
ئەستێرە بە تاقی ئازارەوە،
کەوتنە درەوشانەوە.
گومان دەکەم
قەدەر پێش بەو بایە بگرێ
وەک سیخوڕێکی نالەبار،
سەر بە کۆشی باخچەدا شۆڕ دەکاتەوە،
کراسی گەڵا هەڵدەکا،
دەم لەشلکەی عەشق دەکوتێ،
دەست بۆ مەمکی هەنار دەبا.
بایەکە ڵەگەل خۆی
ئافاتی خستۆتە سەر دوو باڵ.
بە هەموو پێوەرەکانی
ئەنتیمۆمەتری پیاوەتی،
کەوتۆتە وێزەی پاییز،
بە فەریکی پاکیزەیی،
دەخاتە بن کەلێنێکی.
تام لە بەفر
بەر لەبێبەر دەڕنێ.
کەئەو دێ
زەوی لەبەهەشتەوە،
دەگوازێتەوە بۆ دۆزەخ.
سەوزایی بە درەختەوە،
دەگۆڕێ بە تەختە.
ژنێتی لە پشکۆیەکی گەرمەوە،
بۆ تۆپەڵێک ئاسنی سارد.
گومان دەکەم
بروسکە وەك شمشێری داد
سینگی واقع بکوتێ،
درز بخاتە دڵی شەو
کەللەی تاریکی،
بە ئاسماندا بەرێ.
وا مەزەندە دەکەم
هێشتا برووسکە تەوقە بێ
تەوقەی نائومێدی،
لە نێوان زۆرانی شەوو
ئاشتەوایی ڕەشەبادا.
تەنانەت
مانگیش دووڕووە
ئەو دەمەی با
ناودەمی بەفری
پر کرد لە قرمژنی تەرزە،
ئەو دەسماڵی تەمی پۆشی،
چڵێك هەوری دابە خۆیدا.
گوێ بگرە
هێشتا هەر گڤڤەی دێ،
بە بەرۆکی باخچە و
شەوکەتی شەوەوە.
تۆ بڵێی تاکەی بێ
کهژاڵ عهلی ــ سویسرا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )