مه‌ودات بڕی
ئه‌م شه‌وه‌ی که هه‌ر چی ئه‌ستێره بوون
حه‌یرانت بوون....
له ڕاخوشینی گه‌شاوه‌ترین شتێک له جنسی خۆڵ و ئاوه‌وه
مانگ و ئاسمان ڕێبوارێکیان ده‌دیت،
هه‌ر له جنسی خۆڵ و ئاوه‌وه
ده‌وراده‌وری کاکێشان له‌م شه‌وه‌دا ئه‌ستێره و نوور و شه‌به‌ق بوو
تۆ! ئه‌ی خۆشه‌ویست‌ترین بنیاده‌م...
ڕه‌نگین‌ترین شه‌وی ڕه‌شی هه‌موو ڕۆژگارت نه‌خشاند
ئێستگه به ئێستگه‌ی ئاسمان خۆت "پێشه‌وا"یه‌ک بووی
ساتی سارێژی شه‌وه ژوانت دیاری کرد
فڕی فڕی به هێزه‌وه
ورده ورده من چاوه‌ڕێت ئه‌که‌م
غه‌ریبیت ئه‌که‌م...
له هه‌رچی هه‌ست و نستی ئه‌م کاکێشانه
خه‌به‌ر کرای،
ئارامیت له دیالۆگێکی ڕاسته‌قینادا
چ ڕاسته‌قینانه خۆ ده‌نوێنێ
له‌م سه‌فه‌ره‌تدا سه‌روه‌ری ئه‌که‌ی
که ڕوو له بنار ئه‌که‌ی، پێده‌که‌نی، ده‌گری
له حه‌قیقه‌تێک ئه‌چی
که خوون ئه‌بیه‌وه هه‌ر له ڕاستییه‌ک ئه‌چی
هوون هوون ده‌گریت و ده‌گریم
ئاخ حه‌قیقه‌ته ڕاسته‌قینه‌که‌م!
حه‌قیقه‌ته ڕاسته‌قینه‌که‌م کۆترێکی سپی باڵ سووره
گه‌رمێن و کوێستان ده‌کا
هه‌رد و هه‌وا ئه‌کا
به‌حر و ویشکایی ئه‌کا
ئازادی و ڕاستی و ئاشتی
هه‌ر له له کۆتره سپییه باڵ سووره‌که‌ی من ده‌وه‌شێته‌وه
مێژوو مه‌ودامانی بڕی
که‌چی تۆ ڕۆیشتی
که‌چی ده‌سته‌شکاو مامه‌وه
غه‌ریبی دوو باڵه سووره‌که‌ت ئه‌که‌م
غه‌ریبی دوو چاوه قه‌ترانییه‌که‌ت ئه‌که‌م
غه‌ریبی غه‌ریبیت ئه‌که‌م
به قوربان
زانکۆ خه‌لیفه ــ مه‌هاباد