نمایش پست تنها
  #229  
قدیمی 02-22-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


نەجمەدین مەلا

نەجمەدین مەلا ( - ١٩٦٢) ڕۆژنامەنووس و مامۆستای خوێندنگا و نووسەری کورد بوو.
ژیان
نەجمەدین مەلا کوڕی‌ مەلا غەفوری‌ کوڕی‌ مەلا عەلییە، خوێندنی‌ ئەو سەردەمەی‌ لە حوجرە‌ تەواو کردووە و پاشان قوتابخانەی ئەعدادییەی‌ مەلەکی‌ تەواو کردووە. ژیانێکی‌ زەحمەت و پڕئەشکەنجەی‌ بردۆتە سەر، ماوەیەک لە ڕانیە‌ بە مووچە خۆری‌ ئەمێنێتەوە و پاشان لەپێناوی‌ پەیداکردنی‌ بژێویدا لە شاری‌ حەڵەب ماوەیەک ماوەتەوە. دواتر گەڕاوەتەوە سلێمانی‌ و خوێندنگای‌ تایبەتی‌ کردۆتەوە بۆ فێرکردنی‌ خوێندەواری‌. ھەر لەم حوجرەیەشدا کە ناوی‌ نابوو کەشتیی‌ نوح کتێبخانە‌یەکیشی‌ دامەزراندبوو، کتێب و رۆژنامە ‌و بڵاوکراوەکانی‌ ئەو سەردەمەی‌ تیا ئەفرۆشت. لەم حوجرەیەوە نەجمەدین مەلا نزیکەی‌ حەوت ھەزار کەسی‌ لە نەخوێندەواری ڕزگار کرد و ژمارەیەکی‌ تریشی‌ فێری‌ زمانی‌ فارسی‌ کردووە.
مامۆستا نەجمەدین مەلا ھاوکارێکی‌ ھەمیشەیی‌ رۆژنامەی‌ ژین بوو، لە رێی‌ ئەو رۆژنامەیەوە ژیاننامەی‌ زوربەی‌ شاعیر و پیاوە گەورەکانی‌ لە فەوتان ڕزگار کرد و نزیکەی ٩٠ چیرۆکیشی‌ بڵاوکردەوە کە زوربەیان چیرۆکی‌ فۆلکلۆرین.
جگە لەمانە، بەدەست و خەتی‌ خۆی‌ دیوان و بەرھەمەکانی‌ گەلێ‌ شاعیری‌ پاراستووە لەوانە دیوانەکانی‌ حەمدی‌ و مەولەوی‌ و سالم و نالی‌ و کوردی‌. نەجمەدین مەلا، گەلێ‌ کەشکۆڵ و دەستنووسی‌ دانسقە‌ی‌ لەپاش بەجێماوە کە ئێستا بوونەتە سەرچاوەی‌ لێکۆڵینەوە‌ زانستییەکان لە بواری ئەدەب و مێژووی کورددا.
رۆژی‌ ٢٣/ ٤/ ١٩٦٢ ھەر لە حوجرەکەی‌ خۆیدا و بە بێکەسی‌ کۆچی‌ دوایی‌ کرد و لەسەر وەسیەتی‌ خۆی‌ و پاش تێپەڕ بوونی‌ چەند ساڵێک تەرمەکەی‌ لە چیای‌ ئەزمڕ بە ‌خاک سپێردرایەوە.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید