
02-23-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
عادیله خانم
ژیان به هه‌موو لایه‌كی سه‌لماندووه كه شارستانیه‌ت و ئاوه‌دانی له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا ته‌نیا به بیر و بۆ چوون و بازووی پیاو دروست ناكرێ، به‌ڵكو ده‌بێ هاوكاریی ئافره‌تیشی له‌گه‌ڵدا بێ، له كۆمه‌ڵی كورده‌واریی خۆشمان‌دا له سه‌رده‌مێكی زووه‌وه گه‌لێ ئافره‌تی ئازا‌و لێهاتوو هاتوونه‌ته گۆڕه‌پانی ژیان و ڕۆڵێكی دیار و به‌رچاویان له بنیات نانی كۆمه‌ڵگای كورد و پارێزگاریی كردن له نیشتمان و پێشخستنی زانیاریی له كوردستان له بواره‌جیاجیاكاندا گه‌لێك ئافره‌تی ناوداری مه‌زنی وه‌كو خانزاد خانی سۆران و قه‌ده‌م خێر و مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵانی و حه‌پسه‌خانی نه‌قیب و عادیله خانمی لێههڵكهوتووه و هه‌ر یه‌كه‌یان له بوارێك له بواره‌كانی ژیانی میلله‌تی كورددا خزمه‌تگوزاری خۆیان پشكهش كردوه
ئافره‌تی كارگێری خێڵی گه‌وره و گرانی جاف، خاتوو عادیله خانمی هاوسه‌ری وه‌سمان پاشای جاف كچی عه‌بدولقادر به‌گی ساحێبقڕان بوو، بنه‌ماڵه‌كه‌ی له دوای تێكچوونی فه‌رمانڕه‌وایی میرنشینی بابان له ساڵی 1851دا له سلێمانییه‌وه چۆته ووڵاتی ئه‌رده‌ڵان و عادیله خانم له ساڵی 1859دا له شاری سنه‌ی پایته‌ختی ئه‌رده‌ڵان له دایكبووه و له ناو گه‌وره و سه‌رداره‌كانی ئه‌رده‌ڵان چاوی كراوه‌ته‌وه
بنچینه‌ی خوێندن و فێربوونی قورئانی له سه‌رده‌ستی مامۆستای تایبه‌تی مامۆستای تایبه‌تی وه‌رگرتووه تاكو بووه‌ته خوێنده‌وارێكی ڕووناكبیری هۆشیار.
ئه‌و ئافره‌ته تێگه‌یشتووه له ساڵی 1895دا شووی به وه‌سمان پاشای جاف كردووه له هه‌ڵه‌بجه و دایكی دڵسۆزی "ئه‌حمه‌د موختار جاف"ی شاعیری ناوداری كورد بووه، ئه‌و ڕۆڵه‌یه‌ی به جۆرێكی وا په‌روه‌رده كردووه كه له دوا ڕۆژدا ببێته ڕابه‌ری كۆمه‌ڵگاكه‌ی و دڵسۆزی نیشتمانه‌كه‌ی. له دوای مه‌حموود پاشای جاف، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و هۆزه مه‌زنه‌ی كورد، هۆزی جاف ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌سمان پاشای مێردی عادیله خانم
ئه‌و ئافره‌ته لێهاتووه هۆشیاره ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێكی كارای هاوسه‌ره‌كه‌ی و كه وه‌سمان پاشا زیاتر ده‌چێته ناو ساڵانه‌وه، عادیله خانم هه‌موو كاروباری هۆزی جاف سه‌ركه‌وتوونه به‌ڕێوه ده‌بات و ناوبانگی له هه‌موو ناوچه‌ی شاره‌زوور و هه‌ورامان و شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی باشوور بڵاوده‌بێته‌وه و ڕێزێكی زۆری نه‌ك هه‌ر له ناو خێڵه‌كانی دیوی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیش ده‌بێ و فه‌رمانی جێبه‌جێ ده‌كرێ و، هه‌موو كێشه‌یه‌كی كارگێڕی و كۆمه‌ڵایه‌تیشیله دوای كۆچی دوایی وه‌سمان پاشا چاره‌سه‌ر ده‌كرد و به‌ندیخانه‌ی تایبه‌تی دروست كردبوو بۆ به‌ند كردنی ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه فه‌رمانی به‌سه‌ردا ده‌دان
ئه‌و ئافره‌ته مه‌زنه زۆر حه‌زی به ئاوه‌دانی و پێشخستنی زانست و خوێنده‌واری ده‌كرد. قوتابخانه و بازاڕێك و چه‌ند باڵه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی له هه‌ڵه‌بجه بنیات ناو له گوندێكی بچووكه‌وه كردیه شارێكی ئاوه‌دانی به هات و بات و گه‌لێك باخ و سه‌یرانگای جوان و دڵگیری لێ دروست كرد. به كورتی عادیله خانم ژیانێكی شارستانی له‌و شاره خنجیلایه‌دا پێكه‌وه‌نا وه‌ك ئافره‌تێكی به ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وا له‌و ناوچه‌یه و له ناو هۆزه‌كه‌ی خۆیدا ژیا تاكو له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا له مانگی گوڵان له‌و شاره‌ی هه‌ڵه‌بجه له به‌هاری 1924دا كۆچی دواییكرد و له گۆڕستانی "عه‌بابه‌یلێ"ی نزیك هه‌ڵه‌بجه به خاك سپێردرا و سڵاو له یادی كۆچی دوایی ئه‌م شێره‌ڕنه‌ی كورد.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|