
02-23-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مامۆستا شێخ حه‌مه مارف حەسەنی
مـه‌ریــوان، مه‌ڵبه‌ندی شاعیران، رووناک‌بیران، نووسه‌ران و خواناسانی کوردستان بووه. به‌درێژایی مێژوو تا ئێستا ده‌یان ڕۆله‌ی بلیمه‌تی له داوێنی خوێ‌دا بارهێناوه و بۆ خزمه‌ت مرۆڤایه‌تی به عام و کۆمه‌ڵی کورده‌واری به تایبه‌ت، په‌روه‌رده‌ی کردووه و ڕه‌وانه‌ی مه‌یدانی کرده‌وه‌ی کردوون. تا وه‌ک به‌رپرسێکی دڵسۆز و تا ئه‌و جێگه‌ی له وره و توانایان‌دا بووبێ، به گه‌لی کوردی هه‌ژار خزمه‌تی بێ‌وچان بکه‌ن.
ئه‌م ناوچه سه‌رسه‌وز و شاخاویه بۆته جێگای ده‌یان شاعیر و نووسه‌ر و مامۆستایانی ئایینی که به که‌لام و نووسینی جوان، باخی ژیانیان رازاندووه‌ته‌وه و خزمه‌تی فه‌رهه‌نگ و ئه‌دب و ئایینی خۆیان کردووه. یه‌کێ له‌و شاعیر و ڕووناک‌بیر و خاوه‌ن‌هۆشانه‌ی شاری مه‌ریوان، مامۆستا شێخ حه‌مه مارف حه‌سه‌نی بووه که له ماوه‌ی ژیانیدا، گه‌لێک خزمه‌تی به شێعر و ئه‌ده‌بی کوردی کردووه.
مامۆستا شێخ حه‌مه مارف کوڕی شێخ فه‌تاح کوڕی شێخ قادر کوڕی شێخ حامد کوڕی شێخ عبدالکریم کوڕی شێخ عبدالرحمن کوڕی شێخ شمس‌الدین دوم کوڕی شێخ عبدالغفار دوم کوڕی شێخ شمس‌الدین ئه‌وه‌ڵ کوڕی شێخ عبدالغفاری ئه‌وه‌ڵ کوڕی مه‌لا گوشایش کوڕی‌شێخ مه‌حه‌مه‌د مه‌ردۆخی‌یه. ئه‌م زاتانه شه‌جه‌ره‌ی نه‌سه‌بیان هه‌یه تا ئه‌گاته لای حه‌زره‌تی ئیمام حه‌سه‌ن کوڕی ئیمام عه‌لی (خ).
مامۆستا شێخ حه‌مه مارف له ساڵی ۱۳۰۶ کۆچی هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینی و ناوداری کوردستان (مه‌ردۆخی) له ئاوایی به‌رده‌ڕه‌شه‌ی مه‌ریوان هاتووه‌ته دونیاووه. هه‌ر له منداڵی‌یه‌وه له خزمه‌ت باوکی‌دا خوێندویه‌و قورئان و موقه‌ده‌مات ته‌واو ده‌کا. ئه‌مجار بۆ درێژه‌دانی خوێندن ڕه‌وانه‌ی کوردستانی باشور (عێراق) ده‌بێت و له که‌رکوک ده‌گیرسێته‌وه و له مزگه‌وتی حه‌سه‌ن مه‌کی عولومی عه‌قلی و نه‌قلی ده‌خوێنێت. پاش ماوه‌ێک ده‌گه‌رێته‌وه خزمه‌ت باوکی و زانستی (منطق) ته‌واو ده‌کا. دوای ماوه‌ێک بۆ دومین جار ده‌ڕوات بۆ باشوری کوردستان و له پێنجوێن له خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا ئیسماعیل پێنجوێنی (مختصر کتاب عیلم و به‌یان، جمع‌الجوامع، تفسیر بیضاوی و …) ده‌خوێنێت و له خزمه‌ت ئه‌م مامۆستا گه‌وره‌یه خوێندن ته‌واو ده‌کات و ئیجازه‌نامه وه‌رده‌گرێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گونده‌که‌ی خۆیان ئه‌بێت به مامۆستا له جێ باوکی‌دا.
ساڵی ۱۳۲۲ کۆچی هه‌تاوی له‌گه‌ل مه‌حبوبه خانم کچی مامۆستا شێخ عارف ده‌گاشێخان ئیزدواج ده‌کا و دو منداڵی به ناوه‌کانی موحه‌مه‌د و فاتمه لێ بووه. پاشان به نه‌خۆشین مردووه. له دوای مه‌رگی ئه‌و خانمه، کچێکی دیکه‌ی مامۆستا به ناوی مه‌لیحه خانم هانیوه و دو منداڵی به ناوه‌کانی له‌تیف و بورهان لێ بووه. پاش مه‌رگی ئه‌م خانمه به نه‌خۆشین، له ساڵی ۱۳۳۴ کۆچی هه‌تاوی له‌گه‌ل حه‌سیبه خانم کچی مامۆستا و زانای پایه‌به‌رز حاجی سه‌یید بابه‌شێخ ئاڵمانه ئیزدواج ده‌کا و پێنج منداڵ به ناوه‌کانی پرشنگ، گه‌لاوێژ، چنور، هیوا و کاوه لێ بووه.
مامۆستا شێخ حه‌مه‌مارف له‌گه‌ل مامۆستا سه‌یید عه‌لی خالیدی نێ، شێخ ئه‌حمه‌دی کانی‌میران، مه‌لاکه‌ریم بناوه‌چڵه، مه‌لاکه‌ریم سه‌ردۆش، مه‌لا موحه‌مه‌د جوانرودی، شێخ عوسمان خالیدی، شێخ له‌تیف شێخ‌الاسلامی، شێخ ره‌شید حه‌سه‌ینی، شێخ له‌تیف خالیدی، سه‌یید عومه‌رخالیدی و … دۆست بووه و به سه‌رهاتی خۆشیان پێکه‌وه هه‌یه
سەرچاوە:انتشارات ئەوین مریوان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|