
02-23-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی"
نووسه‌ری پێشكه‌وتنخواز و شاعیر و نیشتمانپه‌روه‌ری كورد "مه‌لا شه‌ریفی ڕه‌نگه‌ڕێژانی" له ساڵی 1925دا له شاری هه‌ولێر چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه. خوێندنی ئایینی له‌لای مه‌لا عوسمان باوكی ده‌ست پێكردوو له‌دواییدا له‌لای مه‌لا ناسراوی هه‌ولێر درێژه‌ی به خوێندنه‌كه‌ی داوه و دوا خوێندنی موسته‌عیدی له‌لای زانا ناودار مه‌لا ساڵحی كۆزه پانكه ته‌واوكردووه و گه‌یشتووه‌ته پایه‌ی مه‌لایه‌تی به‌ڵام مۆڵه‌تی زانستی وه‌رنه‌گرتووه.
مه‌لا شه‌ریف كه‌سێكی زیره‌كی به‌هره‌دار بوو. هه‌رپشتی به‌زانیاریی ئایینی و فیقیهی نه‌به‌ستووه. به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی زۆر خوێندنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ڕۆشنبیری و زانستی نوێ و وێژه‌یی ڕامیاری خۆی پێگه‌یاندووه و بووه‌ته ڕووناكبیرێكی تێگه‌یشتووی پێشكه‌وتخواز به زیره‌كی خۆی و له‌ڕێگه‌ی مامۆستای تایبه‌تییه‌وه فێری چه‌ند زمانێكی بیانی وه‌ك عه‌ره‌بی و توركی و فه‌ره‌نسی و فارسی بووه، جگه له كوردی زگماگی خۆی بووه.
مه‌لا شه‌ریف له ساڵی 1942ه وه كه جارێ لاوێكی 17 ساڵی بووه چووه‌ته كۆڕی خه‌باتی چینایه‌تی و له ئه‌نجامی چالاكی نواندنی له ڕێكخراوی چه‌یڕه‌وی ساسی له ساڵی 1949دا ده‌گیرێ و چه‌ند ساڵێك سزا ده‌درێت و له ناوه‌ڕاستی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌رده‌بێت و خێزانێك پێكه‌وه ده‌نێ و ژیانێكی هه‌ژارانه ده‌ژی له دوا داوا ژیانیدا چه‌ند فرمانێكی میریی ده‌بینی كه دواترینیان فه‌رمانبه‌ری چاپخانه‌ی شاره‌وانی هه‌ولێر بووه.
له ئێواره‌ی 1976.04.28دا به نه‌خۆشی نۆره دڵی له هه‌ولێر كۆچی دوایی ده‌كات.
مه‌لا شه‌ریف نووسه‌رێكی خامه‌ڕه‌نگین و وه‌رگێڕێكی لێهاتوو و شاعیرێكی نیشتمانپه‌روه‌ر بوو، له هۆنراوه‌یه‌كیدا به‌ناوی "ئه‌ی وه‌ته‌ن" ئه‌م دێره شیعره‌یدا ده‌ڵێت:
تا له‌ده‌ست وه‌حشی جه‌هاله‌ت ده‌ركه‌وێ قـــه‌وم و وڵات
سوجده بۆ تیمسالی عیلم و فه‌لسه‌فه و عیرفان ئه‌به‌م!
له‌بواری نووسین و وه‌رگیڕانیشه‌وه گه‌لێك به‌توانابووه و تا له له ژیاندا بوو دوو په‌رتووكی به‌زمانی عه‌ره‌بی به چاپ گه‌یاند، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1. الصداقة العربية الكردية - له‌ساڵی 1959 دا به‌چاپی گه‌یاندووه.
2. لمحة عن الاكراد - دانانی كۆمابوا - به‌زمانی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌میش له فه‌ڕه‌نسیه‌وه كردوویه‌تیه عه‌ره‌بی و كۆڕی زانیاری كوردی یارمه‌تی له‌چاپدانی داوه و له ساڵی 1973دا چاپكراوه.
جگه له‌م دوو به‌رهه‌مه چاپكراوه‌یشی پێنج به‌رهه‌می به‌نرخی "له شیعر و چیرۆكی وه‌رگێڕدرا و ڕیزمان"ی به ده‌سنووسی له پاش به‌جێماوه كه ئه‌مانه‌ن:
1. ڕۆمیۆ و جولێتی چینی - له چینیه‌وه كراوه‌ته فه‌ڕه‌نسی و ئه‌و له فه‌ڕه‌نسیه‌وه كردووویه‌تیه كوردی
2. دیوانێكی شیعری نیشتمانی و ڕامیاری به‌زمانی كوردی
3. چه‌ند شانۆگه‌رییه‌كی له زمانی فه‌ره‌نسی كردوویه‌تی به كوردی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|