
02-23-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مه‌حموودی مه‌لا عێززه‌ت
مه‌حموودی مه‌لا عێززه‌ت له ساڵی 1939ی زایینی، له شاری سلێمانی له دایك بووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌وێ ته‌واو كردووه و له ساڵی 1962دا، له زانكۆی به‌غدا له به‌شی مێژوو به‌كالیۆرسی وه‌رگرتووه و پاشان بووه به مامۆستای مێژوو.
له ساڵی 80-1981دا، به تاوانی چالاكی ڕامیاری دژ به فه‌رمانڕه‌وای به‌عسی پێشووی ئێراق گیراوه و دوای ئه‌وه‌یكه به ڕزگاری بووه، ڕێی ئاواره‌یی گرتووه‌ته‌به‌ر و له وڵاتی سوێد وه‌ك په‌نابه‌ری ڕامیاری نیشته‌جێ بووه.
له ساڵی 1987ه‌وه له ئه‌رشیفی هه‌رێمی شاری ئوپسالا دامه‌زراوه و تا گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان له كاره‌كه‌یدا به‌رده‌وام بووه.
شیاوی گوتنه كه مامۆستا مه‌حموود له بواری ڕۆژنامه‌وانییشدا كه‌سایه‌تییه‌كی چالاك بووه و سه‌رده‌مێك وه‌ك سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ كاری كردووه.
مه‌حموودی مه‌لا عێززه‌ت پێش مردنی، به نیازی موداوای نه‌خۆشییه‌كه‌ی له كوردستان ڕا گه‌ڕابووه وڵاتی سوێد، له 2005.05.04 له شاری ئۆپسالا كۆچی دواییكرد.
مه‌حموود مه‌لا عێزه‌ت، وه‌ك نووسه‌رێكی به توانا له زۆربه‌ی ڕۆژنامه و بڵاوكراوه ئاشكرا و نهێنییه‌كاندا هاوبه‌شی كردووه و گه‌لێك باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی جۆراوجۆری به زمانی كوردی و عه‌ڕه‌بی نووسیوه كه سه‌ره‌ڕای چه‌ند به‌رهه‌می وه‌رگێڕدراو، ئه‌و په‌رتووكانه‌ه‌ی خواره‌وه‌ی چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه:
- دیپلۆماسێتیی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، 1973
- كۆماری میللی مه‌هاباد، چاپی یه‌كه‌م 1984، چاپی دووه‌م 1987
- ڕه‌گ و ڕیشه‌ی مێژووی ته‌قه‌لای به‌عێراقیكردنی كورد و مه‌سه‌له‌ی كوردستان، 1986
- كورد و ململانێ و ستراتیجی ئاسایشی نه‌ته‌وه، 1988
- ده‌وڵه‌تی جمهوری كوردستان (نامه و دۆكومێنت)، به‌رگی یه‌كه‌م، ستۆكهۆڵم 1992
- ده‌وڵه‌تی جمهوری كوردستان (نامه و دۆكومێنت)، به‌رگی دووه‌م، ستۆكهۆڵم 1995
- ده‌وڵه‌تی جمهوری كوردستان (نامه و دۆكومێنت)، به‌رگی سێیه‌م، ستۆكهۆڵم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|