
02-23-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار
مامۆستای په‌روه‌ده‌كای كورد، ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار له ساڵی 1920 له شاری سلێمانی له دایكبووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له شاره‌كه‌ی خۆی ته‌واوكردووه و چووه‌ته به‌غدای له قوتابخانه‌ی "خانه‌ی مامۆستایانی لادێ".
له ڕۆسته‌مییه وه‌رگیراوه و له هاوینی ساڵی 1940دا خوێندنی ته‌واوكردووه و بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی وه‌رگرتووه و له مانگی تشرینی یه‌كه‌می هه‌ر ئه‌و ساڵه كرا‌و به مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له پارێزگای سلێمانی و له گه‌لێك شار و دێهاته‌كان مامۆستایی كردووه.
چه‌ند ساڵ له گونده‌كانی هه‌ورامان و هه‌ڵه‌بجه و له دواێنی چیای سوورداش له قه‌مچووغه و گوندی دیكه مامۆستا بوو و له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌لف و بێیه‌كی نوێی بۆ فێركردنی زمانی كوردی داناوه و ده‌ستنووسه‌كه‌ی ناردووه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و له‌وێ له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕ په‌سندكراوه و نادراوه بۆ شالیارێتی په‌روه‌رده له به‌غدا، كه ئه‌وسا پێیان ده‌گووت "شالیارێتی مه‌عاریف" و پسپۆرانی ئه‌ویش و ڕێكخراوی "یۆنسكۆ"ش په‌سنده‌ی ده‌كه‌ن، ئینجا چاپكردنه‌كه‌ی به‌خۆی ده‌سپێرن.
به‌ر له ته‌واوبوونی چاپه‌كه‌ی ئه‌و "ئه‌لف و بێ"یه نوێیه مامۆستا باڵدار له ساڵی 1950دا گوێزراوه‌ته‌وه بۆ شاری هه‌ولێر و ئه‌و ئه‌لف و بێیه نوێیه‌ی له هه‌ولێر گوتۆته‌وه، كه له‌سه‌ر ڕێگای ڕسته‌یی ده‌گوترێته‌وه، نه‌ك پشت به ده‌نگی پیت و تاكه وشه ببه‌ستێ و ئه‌م ڕێگایه‌ی مامۆستا باڵدار گه‌لێك زانستی و په‌روه‌رده‌ییه.
مامۆستای ئیبراهیم باڵدار ئاره‌زووی ته‌واوكردنی خوێندنی باڵاتری بوو، بۆیه به هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی له تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی قۆناغی ئاماده‌یی وه‌رگرت و له كۆلێژی بازرگانی و ئابووری له زانكۆی به‌غدا وه‌رگیرا و له ئه‌نجامدا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی وه‌رگرت و هه‌ر به ئه‌وه‌نده نه‌وه‌ستا به‌ڵكو هه‌وڵیدا بچێته ئه‌مه‌ریكا و له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له كۆلیژی "سان فڕانسیسكۆ" له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا له په‌روه‌رده وه‌رگرت و گه‌ڕایه‌وه به‌غدا.
مامۆستا باڵدار له دوای كردنه‌وه‌ی زانكۆی سلێمانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێته مامۆستا له كۆلیژی ئاداب له‌و زانكۆیه‌دا.
كاتێكیش كه ئه‌و زانكۆیه ده‌گوازرێته‌وه بۆ هه‌ولێر و ناوه‌كه‌ی ده‌كرێته "زانكۆی سه‌ڵا‌حه‌ددین" ئه‌ویش هه‌ولێر و له كۆڵێجی ئاداب - به‌شی كوردی ماوه‌یه‌ك وانه ده‌ڵێته‌وه.
ئینجا ده‌چێته شاری به‌غدا له زانكۆی موسته‌نسیرییه وانه ده‌ڵێته‌وه تاكو له 1998.07.11 دا له به‌غدا و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان ده‌وه‌ستێ و ته‌رمی ئه‌م خزمه‌تگوزاره‌ی كورد ده‌بردێته‌وه بۆ سلێمانی له گۆڕستانی گردی سه‌یوان به خاك ده‌سپێردرێ.
به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی
مامۆستا ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار له ماوه‌ی ژیانیدا ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی داناوه و به چاپی گه‌یاندوون:
1- ئه‌لف و بێی نوێی كوردی به‌غدا - چاپی یه‌كه‌می 1951 و تاكو ئێستا پتر له 35 جار چاپكراوه‌ته‌وه و 98 لاپه‌ڕه‌یه
2- ئه‌لف و بێ بۆ گه‌وران - به‌غدا - چاپی یه‌كه‌م 1955 و 78 لاپه‌ڕه‌یه
3- الابنیه المدرسیه للمدارس الابتدائیه - به‌غدا 1965 و 42 لاپه‌ڕه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|