
02-23-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده
هزرڤان و نووسه‌ری بیروردی كورد‌و كه‌سایه‌تی ناسراوی كوردستان مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده له ساڵی 1919دا له شاری كۆیه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی و وێژه‌یه و زانست په‌روه‌ر هاتۆته جیهانه‌وه و گه‌شتی خوێندنی له ساڵی 1926دا له كۆیه ده‌ست پێكردووه و قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له هه‌ولێر له ساڵی 1940دا ته‌واوكردووه و له ساڵی 1945یش‌دا خوێندنی كۆلیژی مافی له به‌غدا وه‌رگرتووه‌و بووه‌ته پارێزه‌رێكی یاساناس.
له خوێندنی كۆلیژی ماف‌دا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی كورد بووه به‌یه‌كه‌وه زۆربه‌ی ئێواران سه‌ردانی ساڵۆنی وێژه‌ی خاتوو "به‌هه‌یه فه‌ره‌جوڵڵا"ی كچه كوردی میسریان له گه‌ڕه‌كی ئه‌عه‌زمیه‌ی به‌غدا كردووه، كه ئه‌وسا ئه‌و خاتوونه زانایه‌ی كورد مامۆستای "كۆلیژی كچان" بووه له به‌غدا. له‌و ماڵه‌دا به‌رده‌وام كۆڕی فه‌لسه‌فی و هزری ده‌به‌سترا. مامۆستا مه‌سعود له‌و ساوه بیری كه‌وته سه‌ر فه‌لسه‌فه‌و شیكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری.
ئه‌و مامۆستایه لێهاتووه له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری گه‌لێك فه‌رمانی گرته ئه‌ستۆ وه‌ك: نوێنه‌ری خه‌ڵكی ناوچه‌ی كۆییه له په‌رله‌مانی ئێراق له هه‌ردوو ده‌وره‌ی ساڵانی 1953 و 1954 و له دوای شۆڕشی 14ی ته‌مموزی 1958یش‌دا كرا به ئه‌ندامی لیژنه‌ی چاكسازی كشتوكاڵ له ئێراقدا و له‌گه‌ڵ چه‌ند یاساناسێكی دیكه‌دا یاسای چاككردنی كشتوكاڵ و ئاودێریان دانا و ئه‌و یاسایه له 30ی ئه‌یلوولی 1958دا به‌ناوی "یاسای چاككردنی كشتوكاڵ له كۆماری ئێراق"دا بڵاوكرایه‌وه.
مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د له ساڵی 1964دا به ناوی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان كرا به شالیاری وڵات له كابینه‌ی "تاهیر یه‌حیا" دا تاكو ساڵی 1965 و له دوا دوای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا كرا به ئه‌ندام له "ئه‌نجوومه‌نی گشتی خدمه" و له پاش دامه‌زراندنی كۆڕی زانیاری كوردی له 1970.08.29دا له شاری به‌غدا كرا به ئه‌ندامی كارای ئه‌و كۆڕه‌ی زانیاری و به جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كۆڕ‌و كاتێكیس له دوای هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا كۆڕی زانیاری ئێراق ده‌سته‌ی كورد مامۆستا مه‌سعود وه‌ك سه‌رۆكێكی كارا له كۆڕه‌كه‌دا مایه‌وه.
له دوای ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستانی باشوور له به‌هاری ساڵی 1991 و كێشانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌نته‌ری ئێراق له كوردستان، گه‌ڕایه‌وه كوردستان تاكو له 2002.04.01 له نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد و هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌و ناوداره به‌هه‌موو لایه‌كی كوردستاندا بڵاوبووه و له 2002.04.02دا له گۆڕستانی ده‌روێش خدر له كۆییه له ته‌نیشت گۆڕی مه‌لای گه‌وره‌ی باوكی‌دا به‌خاكی سپێردرا.
مامۆستا محه‌مه‌د هزرڤان و بیرمه‌ند
مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌ی كورد بوو ڕووناكبیرێكی مه‌زنی كوردستان بوو سه‌رچاوه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی هێگڵ و ماركسی به‌وردی خوێندبوه‌و له‌گه‌ڵ باری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان به‌راورد ده‌كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لایه‌نی پۆزه‌تیڤ و له دژی هه‌ندێ لایه‌نی نێگه‌تیڤی بوو.
مرۆڤ سه‌ربه‌سته له‌وه‌ی باوه‌ڕیی پێ یه‌تی ده‌ری ببڕێ. نه‌ك باوه‌ڕیی پێی نه‌بێ و ڕووكه‌شه‌و له ترسی ئه‌م و ئه‌و نه‌وێرێت ڕاستی هزرو بۆچوونی خۆی ده‌ربڕێ.
مه‌سعود محه‌مه‌د به نووسین ده‌هاته گۆڕه‌پانی ده‌مه‌ته‌قێ و وتووێژوو ڕاستی باوه‌ڕی خۆی بوێرانه ده‌رده‌بڕی. با ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆچوونیان له بیروبۆچوونه‌كانی ئه‌و نه‌بوو به نووسین وه‌ڵامیان بدایه‌وه.
شێوازێكی تایبه‌تی هه‌بوو له نووسینه‌كانی، كه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا نه‌ده‌گونجا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده گوێی به پۆڵین كردنی بابه‌تی نووسینه‌كانی نه‌ده‌دا، ناونیشانی سه‌ره‌كی و سه‌ردێڕی لاوه‌كی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه پێشكه‌ش ده‌كردن و باكی نه‌بوو گه‌ر پتر له سه‌د لاپه‌ڕه له نووسینه‌كانی له ژێر یه‌ك ناونیشانی یاخود بێ ناونیشان بخاته به‌رده‌م خوێنه‌ری بابه‌ته‌كانی بخوێنێته‌وه.
مه‌سعوود محه‌مه‌د له ژیانی بیرمه‌ندیندا زنجیره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌پێزی له دوو توێی په‌رتووكی زلدا به چاپ گه‌یاندووه، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به‌شێكیانن:
په‌رتووكه كوردییه‌كان
1- حاجی قادری كۆیی - به‌شی یه‌كه‌م - به‌غدا - كۆڕی زانیاری كورد 1973
2- حاجی قادری كۆیی - به‌شی دووه‌م - به‌غدا - كۆڕی زانیاری كورد 1974
3- حاجی قادری كۆیی - به‌شی سێیه‌م - به‌غدا - كۆڕی زانیاری كورد 1976
4- ووردبوونه‌وه‌یه‌ك له چه‌ند باسێكی ڕێزمانی كوردی - كۆڕی زانیاری كورد 1974
5- چه‌پكێك له گوڵزاری نالی - كۆڕی زانیاری كورد به‌غدا 1976
6- چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌كی ڕێزمانی كوردی - به‌غدا - كۆڕی زانیاری كورد 1976
7- مرۆڤ و ده‌وروبه‌ر - به‌غدا - كۆڕی زانیاری ئێراق - ده‌سته‌ی كورد 1984
8- به‌ره‌و شه‌قامی ئاخاوتنی كوردی - به‌غدا - كۆڕی زانیاری كورد 1978
9- گه‌شتی ژیانم - سوێد - ستۆكهۆڵم - 1992 چاپی یه‌كه‌م
په‌رتووه‌كه عه‌ره‌بیه‌كان
1-اعاد التوازن الی میزان - مختل - المجمع العلمی الكردی - به‌غدا 1977
2- الی غورباشوفت العظيم
3- التفسیر البشری للتاریخ
4- المجتمع البشری لماذا يشبه مستشفى المجانین - اربیل - ده‌زگای ئاراس 1999
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|