
02-23-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
محه‌مه‌د ئوزون
ڕۆژی پێنج شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 2007.10.11 نووسه‌ری کوردی کوردستانی باکوور "محه‌مه‌د ئوزون" له‌شاری "دیاربه‌کر" (ئامێد) له ته‌مه‌نی 54 ساڵیدا کۆچی دواییکرد، ئه‌ویش پاش ململانه‌یه‌کی دوورودرێژ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا.
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌کان بڵاویانکرده‌وه، ئوزون پاش تێکچوونی ته‌ندروستی دوێنی بۆ نه‌خۆشخانه گوێزرایه‌وه و له‌وێش له ده‌ووروبه‌ری کاژمێر هه‌شتی به‌یانی به‌هۆی ناهه‌مواری ته‌ندروستییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
پێش ساڵ و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر "محه‌مه‌د ئوزون" دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده هاتبوو و ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن پزیشکانی سوێدییه‌وه ئاشکرا کرا. ناوبراو له مانگی ته‌مموزی ڕابردوودا بۆ شاری "دیاربه‌کر" گه‌ڕایه‌وه و بڕیاره لاشه‌که‌شی ڕۆژی شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 2007.10.13، له‌و شاره بنێژرێت.
"محه‌مه‌د ئوزون" له‌ساڵی 1953 له‌شاری "Siverek/Sanliurfa" له‌دایکبووه. له‌پاش کوته‌دای سه‌ربازی له 1971.03.12 چه‌ندین له چه‌پڕه‌وه‌کان و کورده‌کان خرانه به‌ندنیخانه‌وه. ئوزون له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا له 1972.03.03 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ربازی تورکییه‌وه ده‌خرێته گرتووخانه‌وه.
نووسه‌ری ناوبراو له گرتووخانه‌دا به چه‌ندین که‌سانی دیکه ئاشنا ده‌بێت، له‌وانه‌ش "Musa Anter" و "Mehmed Emin Bozarslan". هه‌ر له به‌ندینخانه ئوزون فێری نووسین و خوێندنه‌وه‌ی زمانی کوردی ده‌بێت و په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ڵ کورده‌کانی چینی ناسراودا په‌یدا ده‌کات.
هه‌رچه‌نده پێشتر ئوزون سزای هه‌شت ساڵ به‌ندکردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا بوو، به‌ڵام له‌ساڵی 1974دا به‌ر بڕیاری لێبووردن ده‌که‌وێت و ئازاد ده‌کرێت.
پاش ئازادکردنی له گۆڤاری "ڕزگاری" ده‌ستبه‌کار ده‌بێت و له‌سه‌ری دووباره له‌ساڵی 1976دا به‌ند ده‌کرێته‌وه، چونکه ڕۆژنامه‌ی ناوبراو سه‌ر به به‌رهه‌ڵستکارانی ڕژێمی سه‌ربازی تورکی بووه.
به‌ڵام پاش نۆ مانگ له‌به‌ندکردن ئوزون له گرتووخانه هه‌ڵدێت و ڕێگای سوێد ده‌گرێته‌به‌ر و له‌وێش وه‌ك په‌ناهه‌نده‌یه‌ك وه‌رده‌گیرێت. هه‌ر له سوێد ئوزون به دیداری چه‌ندین کوردی هه‌ڵهاتووی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی گه‌وره شاد ده‌بێت، له‌وانه‌ش "جگه‌رخوێن"، "عوسمان سابیر"، "حه‌سه‌ن هیشار"، "نوره‌تین زازا" و "ئیبراهیم ئه‌حمه‌د".
ئوزون له‌سوێد له‌سه‌ر نووسینی به‌زمانی کورد به‌رده‌وام ده‌بێت و ستوونێك له‌سه‌ر ڕووپه‌ری ڕۆژنامه‌ی "Dagens Nyheter"دا بڵاوده‌کاته‌وه.
بۆ ماوه‌ی 28 ساڵ ئوزون له وڵاتی سوێد ژیانی به‌سه‌رده‌برد، به‌ڵام له‌ساڵی 2005دا بۆ ئه‌سته‌نبول ده‌ڕوات و ماوه‌یه‌ك له‌و شاره ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، بۆ نووسینی دواهه‌مین کاری وێژه‌یی بۆ سوێد ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام ناتوانێت ئه‌و کاره ته‌واو بکات. چونکه پزیشکانی سوێدی له ئایاری 2006دا پاش پشکنین بۆیان ده‌رده‌که‌وێ، که ئوزون تووشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده هاتووه. پاش وه‌رگرتنی چه‌ند چاره‌سه‌رێك له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی بۆ شاری "دیاربه‌کر" ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌وێش ماڵئاوایی له‌ژیان ده‌کات.
ئه‌و ساته‌ی ئوزون له ئه‌سته‌نبول چه‌ندین جار دووچاری هه‌ڕه‌شی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) هاته‌وه. چونکه ناوبراو له‌ته‌ك ڕه‌خنه‌گرتن له هه‌ڵوێستی تورکیا به‌رامبه‌ر کورده‌کانی کوردستانی باکوور، ڕه‌خنه‌ی توندی له‌کاره توندوتیژه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌گرت.
نووسه‌ری ناوبراو له‌پاش خۆی نزیکه‌ی 15 ڕۆمانی و چه‌ندین نووسینی وێژه و ڕامیاری به‌جێهێشتووه.
یه‌که‌مین ڕۆمانی به‌ناوی "تۆ" بوو، ئه‌وه‌شی له‌ساڵی 185دا بڵاوکرده‌وه و ڕۆمانی "ڕووناکی وه‌ك خۆشه‌ویستی و تاریکی وه‌ك مردن" به‌یه‌كێك له هه‌ر جوانترین ڕۆمانه‌کانی داده‌نرێت.
"محه‌مه‌د ئوزون" به داهێنه‌ری وێژه‌ی کوردی مۆدێرن داده‌نرێت. له 28 ساڵه‌ی به‌سه‌ربردنی ژیان له وڵاتی سوێد نووسه‌ری کوردی کۆچکردو حه‌وت ڕۆمان و یه‌ك هۆنراوه‌ی به‌زمانی کوردی بڵاوکردۆته‌وه. بێجگه له‌زمانی کوردی به‌هه‌ردوو زمانی تورکی و سوێد نووسراوی دیکه‌ی بڵاوکردۆته‌وه. له‌ته‌ك ئه‌ندامێتی یه‌کێتی نووسه‌رانی سوێد، ئه‌ندامی یانه‌ی ".P.E.N"ی سوێدی بووه.
به‌خاك سپاردن
نووسه‌ری کوردی به‌ناوبانگ ڕۆژی شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 2007.10.13 له‌شاری "دیاربه‌کر" به‌ئاماده‌بوونی "Sinan Çetin" (ئه‌کته‌ری تورکی و به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلم)، "Ferhat Tunç" (گۆرانبێژی کوردی)، "Ahmet Türk" و "Akın Birdal" و "Osman Baydemir" و "Nurettin Demirtaş" و " Selahattin Demirtaş" (ئه‌ندامانی DTP)، و "Orhan Miroğlu" (ناسراوێکی بواری ڕامیاری تورکی)، "Şerafettin Elçi" (ناسراوێکی بواری ڕامیاری تورکی) و "Yaşar Kemal" (نووسه‌ری به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك کورد) به‌خاکی کوردستان سپێدار. له‌م به‌خاك سپاردنه‌شدا وتاری ماته‌مینی به‌هه‌ردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندرایه‌وه، هاوکات ئافره‌تان به‌زمانی کوردی لاوانه‌وه‌یان به‌سه‌ر نووسه‌ری کۆچکروودا چڕاند.
"ئۆرهان پاموك"، خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ وێژه، له شاری نیویۆرك له دیمانه‌یه‌کی کورت له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "Radikal" تورکیدا وتی: "مردنی ئه‌و نووسه‌ر زۆر دڵته‌نگی کردم ... خوێن له‌ناخم ده‌چۆڕێت... نه‌یانزانی نرخ بۆ کاره‌کانی دابنێن؛ زیاتر ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌دا. به‌ڵام من دڵنیام، که خوێنه‌رانی کورد و تورك په‌ڕتووه‌کانی محه‌مه‌د به‌زیندویی ده‌هێڵنه‌وه."
به‌رهه‌مه‌کانی ئوزون
- Tu
- Rojek ji rojên Evdalê Zeynikê
- Mirina Kalekî Rind
- Siya Evînê
- Destpêka Edebiyata Kurdî
- Antolojiya Edebiyata Kurdî
- Bîra Qederê
- Ziman û Roman - Weşanên Nûjen
- Ronî Mîna Evînê Tarî Mîna Mirinê
- Hawara Dîcleyê
- Ruhun Gökkuşağı (به تورکی)
- Hêz û Bedewiya Pênûsê Weşanên Nûdem
- Zincirlenmiş Zamanlar Zincirlenmiş Sözcükler (به تورکی)
- Dengbêjlerim (به تورکی)
- Nar Çiçekleri (به تورکی)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|