نمایش پست تنها
  #11  
قدیمی 02-23-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


هاوڕێ باخەوان لە زمانی خۆیەوە:


ناوی تەواوم (هاوڕێ قادر رەسوڵ)ە.
لە رۆژی 28ی فێبریوەریی ساڵی 1966 لە گەڕەکی (گۆیژە)ی شاری سلێمانی لەدایکبووم.
هەر لە سلێمانی خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی – رشتەی وێژەییم تەواو کردووە.
ساڵی 1984 چوومەتە بەشی یاسای کۆلیژی یاسا و رامیاریی زانکۆی موسڵی کوردستانی بندەستی داگیرکەری ئێڕاق. ساڵی 1986 بەهۆی بەشدارینەکردن لە راهێنانی هاوینەی سەربازیی داگیرکەری بەعس، بۆماوەی 2 ساڵ لە زانکۆ دەردەکرێم و ساڵی 1988 دەستمکردەوە بە خوێندن و لە ساڵی 1990دا کۆلیژی یاسام تەواوکردووە. هەر لە هەمان ساڵیشدا بوومە پارێزەر و پاش ماوەیەکی کەم وازم لێهێنا.
لە تەمەنی منداڵیمەوە حەزم لە خوێندنەوە و نووسینی هەڵبەست کردووە، بەڵام تائێستا یەک دێڕە هۆنراوەم بڵاونەکردووەتەوە. هاوینی 1978 بەشێکی ماڵەکەمان سووتا و ئەوکاتیش دەفتەری شیعرەکەی منیش بووە خۆراکی ئاگر و ئیتر بەلای نووسینی هەڵبەستدا نەچوومەوە.
پاشتر دەستمکردە خوێندنەوەی چڕی مێژوویی و رامیاری و یەکەمین لێکۆڵینەوەی مێژووییی خۆمم ساڵی 1986 نووسی. ئەو لێکۆڵینەوەیەم لە دەمەدەمی ئەنفالەکاندا لەگەڵ دەفتەری بیرەرەوەریی پێشمەرگایەتیم لە گوندی (شەمە)ی شارەزوور شاردەوە و بەڵام بەداخەوە پاشان لەناوچوون و هەرگیز دەستم نەکەوتنەوە.
لە ناوەڕاستی هەشتاکانەوە بوومەتە ئەندامی پاسۆک، چ وەک رێکخستن، چ وەک پێشمەرگە. لە پاسۆکدا بەناوی (ئامانج)ەوە دەناسرام. هەندێک جار زۆر چالاک بووم و هەندێکجاریش سست. بەڵام پێش ئەوەی پاسۆک لەگەڵ هەندێک حیزبی تردا یەکبگرێت وازم لە پاسۆکایەتی هێنا.
رۆژی 5ی مارتی 1992 وڵاتم بەجێهێشت و بەرەو سووریا و پاشان لوبنان کەوتمەڕێ و لەکۆتایی ئەوساڵەدا لە وڵاتی هۆڵاند گیرسامەوە. لەوکاتەوە لەگەڵ بەنازی هاوسەرم لەوێ دەژین و کوڕێک و کچێکمان بەناوی (میتان و ئارتین)ەوە هەیە.
ساڵانێکە کارمەندی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانم و ئێستا لە دادگای لاهای سەرۆکی بەشی پشتگیریی دادگام.
لە بڵاوکراوەکانم:
1: لێکۆڵینەوەیەک لەسەر راپەڕینەکەی بەهاری 1991ی باشووری کوردستان - چاپی یەکەم - هۆڵندا - 1994.
2: پڕۆژەی پارتی نەتەوەیی کورد - چاپی یەکەم - هۆڵندا - 1994. چاپی دووەم - هۆڵندا - 1995. چاپی سێیەم - هەولێر - 2002 - لەبڵاوکراوەکانی رۆژنامەی میدیا – چاپخانەی ئۆفسێتی هەولێر.
3: کوردستان... نیشتمانی یەکەمینی سۆمەرییەکانە - چاپی یەکەم - هۆڵندا - 1996. چاپی دووەم – دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس – کوردستان هەولێر – چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە – ژمارەی سپاردن: 91 - 2003.
4: هاوڕێنامە بۆ مێژووى کوردستان و کورد – چاپی یەکەم – بنکەى چاپ و پەخشی سەردەم - زنجیرە (16) - چاپخانەی روون – سلێمانى – 1999.
5: ئاڵای کورد - چاپی یەکەم - دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم - زنجیرە (117) - سلێمانی - 2001.
6: رۆژی شۆڕش یان رۆژی تیرۆر - چاپی یەکەم – ئۆکتۆبەری 2003 – چاپخانەی وەزارەتی رۆشنبیری – ژمارەی سپاردن: 301 - کوردستان – هەولێر.
7: وشە پەڕتەوازەکان – بەرگی یەکەم – سەرجەمی 100 وتار و کورتە لێکۆڵینەوەیە کە لە نێوان ساڵانی 1995 و 2005دا لە گۆڤار و رۆژنامە و ماڵپەڕە کوردی و بێگانەکانی کوردستان و هەندەراندا بڵاوکراونەتەوە - ژمارەی سپاردنی (1994)ی ساڵی (2008)ی پێدراوە – چاپخانەی سیما - 2009 – کوردستان – سلێمانی.
8: ئەدەبیاتی کاژیک – کۆکراوەی بڵاوکراوەکانی کاژیک – هێشتا چاپنەکراوە.
9: دەکانی ژیان')">بەراووردەکانی ژیان - پرس و رایەکی بەراووردکارییە بۆ بەرەو نەتەوەییبوون - 2009 - هێشتا چاپنەکراوە.
10: دەستوورم واهی خوێندەوە - کۆمەڵێک رەخنە و تێبینیی یاسایی، زمانەوانی و لۆجیکییە لەسەر پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان - 2009 - هێشتا چاپنەکراوە.
هەروەها زۆرێک وتار و کورتە لێکۆڵینەوە کە لە رۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕە کوردی و بیانییەکاندا لە 1995ەوە تاوەکو ئێستا بڵاوکراونەتەوە.

ماڵپەڕی بڵاوکراوەکانی:
http://www.bakhawan.com
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید