گلێنەی شاعیر
ئەگەر خەرمانی عومرم ئێستەکانە پاکی با بیبا
بە مەرگی تۆ مچوڕکیشم بە دڵدا نایە، با بیبا
هونەر گەر خۆی پەرێشانی نەبایە لەم وڵاتەیدا
بەشی من بۆ دەبوو چارەڕەشی و خانە خەرابی با
لە کوێ حاڵی من و تۆ وا دەبوو ئەی خۆپەرست ئێستا
ئەگەر دینا ئوسوول و قاعیدە و نەزم و حیسابی با
بەجامێ بادە تێر نابم، گەر مەیلت هەیە ساقی
گڵێنەی خۆم دەنێرمە خزمەتت، بۆم تێکە تا بیبا
وەبەر من نایەڵێ لێرەش مەی و ساقی جەنابی شێخ
دەنا لەولا شەراب و حۆری با هەر بۆ جەنابی با
هەموو عومری ئەبەد تێیدا نییە خۆشی دەمێک مەستی
خدر ئاوی حەیاتی بۆ چ بوو؟ فێری شەرابی با
هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )