ژیانەوە
جارجارە خەم تا بینم دێ،
کۆڤان دەگاتە رادەیەک،
ژینم بدەم بە کەڤرێکدا،
وردی بکەم وەک بادەیەک!
کەچی، لە پڕ
ورشەی هەودای هزرێکی نوێ،
سەرەتاتکەی کەڵکەڵەیێ،
ژیانەوەی پنچە گیایێ،
شنینەوەی کۆرپەڵەیێ،
بەژن و باڵای شۆڕەژنێ،
سنگی سەرکێشی خرپنێ-
وام لێ دەکەن
لە خۆشییان لێم بڕوێ باڵ؛
لە ئاسمان بپاڕێمەوە،
پردی ژینم وا درێژکا،
نەپەڕمەوە بە هەزار ساڵ!
عهبدوڵڵا پهشێو
٩/٥/١٩٧٩ مۆسکۆ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 02-26-2015 در ساعت 02:15 PM
|