موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #4323  
قدیمی 03-05-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

گوڵم!
دڵم پڕه له دەرد و کوڵ
ئەڵێم بڕۆم له شارەکەت
ئەڵێم به جامێ ئاوی کانیاوی دێیەکەم
عیلاجی کەم کوڵی دڵی پڕم,له دەردی ئینتیزارەکەت
وەڕەز بوو گیانی من له شار و هاڕەهاڕی ئەو
له ڕۆژی چڵکنی نەخۆش و تاوویاری شەو
ئەڵێم بڕۆم له شارەکەت
له شاری چاو لەبەر چرای نێئۆن شەوارەکەت
بڕۆمەدێ که مانگەشەو بزێته ناوبزەم
چلۆن بژیم له شارەکەت
که پڕ به دڵ دژی گزەم؟!
له شارەکەت,که رەمزی ئاسن و منارەیه
مەلی ئەوین غەوارەیه
ئەڵێی له دەوری دەست و پێم
ئەوەی کەتێل و تان و رایەڵه,کەلەبچەیه
ئەوەی که پەیکەره میسالی داوەڵه
ئەوەی که دارەتێله,مەزهەری قەنارەیه
له شارەکەت کەمەندی دووکەڵه
که دێتەدەر له ماڵی دەوڵەمەند
وه تیشکی بێ گوناهی خۆرەتاو ئەخاتەبەند
"سواره ئیلخانی زاده"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید