موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #4324  
قدیمی 03-05-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


مەشخەڵ
زۆر بە ئاسپایی بەرەو رۆژی نەمان هەنگاو ئەنێم
رێگە دەبڕم بێ وچان، هەنگاوی قورس و خاو ئەنێم

روونە لێم رۆژێک دەبێتە رۆژی دوایی ژینی من
بەس کە هەم، تاکوو بژیم، هەنگاوی هەڵسەنگاو ئەنێم

نایگرم بەر چاوی خۆم و ناهێڵم چاو بەستنم
بەرهەمی زانست و عەقڵیش، سەر سەر و سەر چاو ئەنێم

تا بتوانم دژ بە تاریکی گڕی مەشخەڵ دەبم
چونکە هەنگاو بۆ وڵاتم، بۆ گەلێکی شیاو ئەنێم

کۆیلە بوون بۆ هەر مەبەستێک، پارە، ئایین، دەستەڵات
کوشتنی ئازادیە، هاوار ئەکەم من، قاو ئەنێم!

شوانی جامانە بەسەر بێت یان کڕاواتی لەبەر
ناچمە ژێر شوولکی وەکوو مەڕ، داو و ڕاویان ڕاو ئەنێم!

جیهان که ریمی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید