كه شانه‌ی دا له زوڵفی تار و ماری
له هه‌ر تاێێكی بارێ نافه باری
به دا‌و هه‌ر تاره بۆ من بۆته تارێك
له پێم ئاڵاوه زوڵفی تار و ماری
مه‌گه‌ر تۆبوی به گریه‌م هاتیه خه‌نده
كه گوڵ پشكوت به‌ده‌م هه‌وری به‌هاری
وه‌ره سه‌ر هه‌ردوو چاوم تا بزانن
كه‌وا شیرینه سه‌روی جۆیباری
به به‌ردا زوڵفی به‌رداوه كه تاتا
شه‌وی گێڕا به‌ڕۆژ باغی نه‌هاری
له‌به‌ر ئاوری ده‌رونمدا ده‌گریه‌م
به به‌رق ئهنگوتوه هه‌وری به‌هاری
گوتم: ئه‌ی تازه تازه غونچه‌ی باغی جه‌ننه‌ت
گوتم: ئه‌ی سه‌روی چین ماهی حه‌صاری
له‌به‌ر ته‌وقی فیراق و ئیشتیاقت
فیراقی كرد دڵم تۆقی به‌زاری
به‌جارێ بمكوژه خوێنم بڕێژه
خه‌لاسم كه له ده‌ردی ئینتیزاری
برۆی تێكنا به‌ڕودا ئاره‌قی ڕیت
له ماهی قه‌وسی دا شه‌بنم ئه‌باری
وه‌ها شێوا (وه‌فایی) دور له زوڵفت
له داخی تۆ كه هه‌ر گریانه كا
وه‌فایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )