کاکۆلێ بەدەم باوە کە بادا بە بەدەندا
بازاڕی شکا نافە بەسەر چین و خوتەندا
تورکانە گوڵم پەرچەمی کەوتۆتە عوزاری
وەک سونبولی ئاشوفتە لە بەر بەرگی سەمەندا
تا هەوری بەهاری نەبزووت غونچە نەپشکوت
بۆیە دەڤری خەندە بەسەر گریەیی مندا
گۆیا وەکوو من بەو قەدە سەوداییە زولفت
سەرگەشتەیە وا تا بەری پێت چین بە شەکەندا
من کوشتە ئەتۆ بەو دەمە شیرینە مەسیحم
من تەشنە ئەتۆ ئابی حەیاتت لە زەقەندا
هێشتا دڵەکەم سەرخۆشە نایێتەوە سەرخۆ
ساقی بە کەرەك دوێنێ کە جامێکی بە من دا
ماچێکی دەمت خوێنی شەهیدی سەری زولفە
سا ئەو دەمە وا بێنە کە من خۆم لە رەسەندا
زولف و روخ و لەب، عاریض و خەت، زایقە بەخشن
وەك زوهرە لە شەو، مەی لە قەدەح، گوڵ لە چەمەندا
کەی بەستەیی زەڕڕێکە دووسەد بەرقی لوئالی؟
ئەو خەندە مەگەر موعجیزە وادێ بە دەهەندا
بۆ رۆژی نیساری قەدەمت ئەشکی وەفایی
مروارییە پەروەردە لە نێو کانی یەمەندا
" وەفایی"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )