ڕوخم ڕەنگینی ڕەنگی ڕوومەتی ڕەنگینتە، بازا!
قەدی سەروم کەمانینی قەدی شیرینتە، بازا!
غەریب و بێ کەس و زار و فەقیری خانەدانی تۆ
جگەر سووتاو و ماڵ وێرانی زوڵفی چینتە، بازا!
...
مەعازەڵا کە ڕەحمێکت بە حاڵی زاری مندا بێ
کە ئاخر بەندەیی خاکی دەری پێشینتە، بازا!
ئەگەر خوێنم دەڕێژی تۆ، ئەوە تێغ و ئەمیش گەردن
ئەگەر بنیادی پەیمان، دەستی من دامێنتە، بازا!
لە چاوانم هەتاکەی قەترە قەترە خوێن دەکەی ئەی دۆست!
کوا ئەم عەهد و پەیمان و وەفا کابینتە، بازا
بە "نالی" باوەڕت نایێ، خەیاڵت بێت و بیبینێ
کە چۆن مەشغووڵی نەغمەی گۆشەیی ناڵینتە، بازا!
نالی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )