ناسرەون هەست و خەیاڵ ئەی خۆزگە من دیوانه بام
خۆزگه دەست و پیم له نێو زنجیری بایه و وا نەبام
زولفی سەر شانت عەزیزم کاتی هاتی شانە کەی
من گوتم سەد خۆزگه دەنکی شانه بام و شا نەبام
کەس وەك ئاوینه به وردی ناژمێری خاڵی رووت
بۆیه ئاواتم بوو ئەو ئاوینه بەسته زمانه بام
شەو چەقو چۆی جووتێ بەێ وام دەگرێ رۆژی رەنگه من
وا نه لەرزیبام لە سەر سینگی ئەگەر لەرزانه بام
نابێ رزگارم لەدانەی خاڵ و داوی کەزیه کەی
من که دەم ویست قەت له گیری داو و دانه دا نەبابم
زەرده خەندەی لێوه کانت هەر هەناسێکی دەوێ
ئەو تەلسمەم پێ نه دەشکا من ئەگەر شەوبا نەبام
تا پەرەنگ و پێاڵه ماچی لێو و لاجانگت دەکەن
من دەڵیم قەیدی چ بوو خۆایه یەکێ لەو دوانه بام
کەس له دەوری من وەکو پەروانه بێ پەروا نەبوو
خۆم که وەك شەم ئاگر و ئەسرینی سەر تا پا نەبام
شەو بوو،ئەو بوو،مەی بوو،بسکی باوەشێنی روی دەکرد
هەر منی بێچاره لەو ناوه ده بوو بێگانه بام
خۆزگه بۆ ئەو پێنج و دو رۆژەێ ژیانی خۆم منیش
هەر وەکو هێدی مەلی تۆفانی بێ هێلانه بام
ماڵ و سەر ویستم بەجارێ وا فیدای تۆ کەم وەته ن
ئەو رۆ چیروك بێ له ناو گەل دا سبەی ئەفسانه بام
خالید ئاغای حیسامی ( هێدی )
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )