خاکی وه‌ته‌ن
ئه‌ی خاکی وه‌ته‌ن ! قوڕ به سه‌ر و بێ سه‌ر و پا خۆم
بۆ بێ هوونه‌ری ئه‌هلی وه‌ته‌ن ،شێتی جه‌فا خۆم
جێماوه وه‌ته‌ن بۆ وه‌ته‌نم غه‌رقی فه‌نا خۆم
په‌ستر له هه‌موو هاوسه‌ر و هاوماڵ وبرا خۆم
دوور که‌وته‌و و ئاواره له‌هه‌ر سه‌یر و سه‌فا خۆم
ئه‌ی خاکی وه‌ته‌ن بۆچی نه‌ما غیره‌تی شێران
ئه‌ی خاکی وه‌ته‌ن بۆچی نه‌ما به‌زمی دلێران
کوا سه‌ڵته‌نه‌تی عێلی به‌به وشاکه‌ل و شێران
بۆ مه‌سله‌خی پڕ خوێنی ئه‌سیران وهه‌ژاران
ده‌ک ڵاڵ و که‌ڕ و کوێر وکز وشێخ و مه‌لا خۆم
ئه‌ی کاغه‌زی ته‌رفیعی وه‌ته‌ن! بۆچی دراوی
ئه‌ی ره‌ونه‌قی بازاری وه‌ته‌ن بۆچی نه‌ماوی
ئه‌ی خه‌نجه‌ری شێرانی وه‌ته‌ن ! بۆچی شکاوی
ئه‌ی خاکی وه‌ته‌ن!چونکه وه‌ها خه‌سته کراوی!
گه‌ر شینت نه‌که‌م ،ڕووڕه‌شی دیوانی جه‌زا خۆم
بۆ سه‌رکزی ئه‌م هۆزه دڵ و جه‌رگ برینه
بۆ شینی وه‌ته‌ن چاوی خیره‌د پڕ له گرینه
بێ شێریه ئه‌مرۆ که وه‌ها بێشه حه‌زینه
نووری به سه‌ری ئه‌هلی هونه‌ر تانه‌یی شینه
بێ ئاڵه‌ت و شمشێر، له مه‌یدانی وه‌غا خۆم
ئه‌ی خاکی وه‌ته‌ن بۆچی وه‌ها کوێره وه‌جاخت
په‌ژموورده و بێ‌ره‌نگه،هه‌موو چیمه‌ن و باخت
پڕ له ستم و جه‌وره یه‌قین،ده‌ربه‌ن و شاخت
ئه‌ی خاکی وه‌ته‌ن وێردی شه‌و و رۆژه له داخت
بۆ بێکه‌سی ئه‌م خاکه ،ده‌سا به‌ندی به‌ڵا خۆم
قانع وه‌ره ئه‌م جاره،ده غه‌وغایی به پا که
بۆ خاکی وه‌ته‌ن فه‌رزه به دڵ ڕۆح به فیدا که
پیراهه‌نی به‌د ناوی،به نامووسی که‌وا که
سه‌ف بگره به کوردان و له‌چۆپیوه سه‌ما که
ئه‌و وه‌خته بڵێ خاوه‌نی هه‌ر به‌زم و سه‌ما خۆم
قانع
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )