چێشتم ئەمڕۆ ژەهری مار و ڕوحی شیرینم نەهات
زامـی کۆنم هـاتە ژان و مەرهەمـی برینـم نـەهـات
من خەمم خوارد و خەمیش خوێنی جگەرمی و خوارد
بۆیە گریام چەند بە چەند فرمێسـکی خوێنینم نەهات
غەم سەری لێ دام و یاریش قەت سەرێکی لێنەدام
صــبـر و هۆشــم ڕۆیـوە غـارەتـگـەری دیـنـم نـەهـات
دڵ دەسوتێ چین بە چین دەشکێتە سەر یەک وەک فەنەر
خـاوەنـی ڕووی ئاتەشـین و زوڵـفــی چیـن چیـنم نەهــات
دیدە وەک هەری بەهاران خوێن دەبارێنێ و صدای
پێکەنینـی غـونچـەیی نەو سـەبزە پەرژیـنم نەهات
گۆی سەری چەوگانی محنەت دایە بەرخۆی ڕایفراند
وای عەجـەب بۆ شـاسـواری خانەیـی زیـنم نەهـات
کەوتـمە وەخـتی مـردن و غەم خـســتمیە حـاڵی غەرغەرە
(کوردی)بێ کەس خۆم لە هیچ لاێی صەدای شینم نەهات
کوردی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )