خه‌تتی ده‌وری لێوی ئاڵت، ئه‌ی مه‌سیحا لام و بێ !
هه‌ر له جامه‌ی سه‌بز ئه‌چی، بۆ غه‌ین و نوون و چیم و هێ
''غونچه'' بازاری نهزاکهتداریی و ته‌نگیی شکاند
هه‌ر که زاهیر بوو له ده‌وری باغی حوسنت، لام و بێ
''لهب'' شه‌که‌ر تا که‌ی له حه‌سره‌ت خاڵی موشکینت، دڵم
داغدار و خه‌سته بێ وه‌ک لام و ئهلف و لام و هێ؟
''لاله'' روخسارم له سایه‌ی ئه‌شکی خوێنین ره‌نگه‌وه
چونکه رووسوورم له قاپی عه‌ین و شین وقاف و تێ
''عیشقت'' ئه‌ی جانا، منی ریسوایی عاله‌م کردووه
چاکه ئینسافت ببێ، بۆ ئهلف و سین و تێ و هێ
''ئێسته'' بۆ لاف و گه‌زاف هه‌ر که‌س ده‌بینی عاشقه
نه‌ک هه‌موو که‌س جان فیدا وه‌ک میم و حێ و واو و یێ
''مه‌حوی'' ئه‌مرۆ زۆر نه‌خۆشه قه‌ت شیفای نایێ به هیچ
گه‌ر شیفای بێتن، به بۆیی زوڵف و ئه‌و ئه‌گریجه دێ ...
مەحوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )