موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #4442  
قدیمی 03-11-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

گرفتارم به نازی چاوه‌كانی مه‌ستــی فـــه‌تتانت
بريندارم به تيری سينه سۆزی نيشی موژگانت
به تاڵێ په‌رچه‌می ئه‌گريجه‌كانت غاره‌تت كردم
دڵێكم بوو ئه‌ويشت خسته ناو چاهی زه‌نه‌خدانت
به قوربان! عاشقان ئه‌مرۆ هه‌مووهاتوونه پابۆست
منيش هاتم بفه‌رموو بمكۆژن بمكه‌ن به قوربانت
ته‌شه‌ككور واجيبه بۆ من ئه‌گه‌ر بمرم به زه‌خمی تۆ
به شه‌رتێ كفنه‌كه‌م بدرووی به تای زۆڵفی په‌ريشانت
له كوشتن گه‌رده‌نت ئازاد ده‌كه‌م گه‌ر بێیته سه‌رقه‌برم
به رۆژی جومعه بمنێژی له لای نه‌عشی شه‌هيدانت
که‌سێ تۆ کوشبێتت رۆژی حه‌شرا زه‌حمه تی ناده‌ن
ئه‌گه‌ر وه‌ک من له ئه‌م دونیایه سووتا بێ له هیجرانت
هه‌میشه سوجده گاهم خاکی به‌ر ده‌رگانه‌که‌ی تۆیه
ره‌قیب رووی ره‌ش بێ نایێڵێ بگا ده‌ستم به دامانت
له شه‌رت و هه‌م وه‌فاداری خۆ تۆ مه‌شهووری ئافاقی
فیدای شه‌رت و وه‌فات بم، چی به سه‌رهات مه‌یلی جارانت؟
ئه‌من ئه‌مڕۆ له مڵکی عاشقی دا نادره‌ی ده‌هرم
به ره‌سمی به‌نده‌گی «مه ستوره» وا هاتووه‌ته ديوانت
بڕۆ شوکرێ که له ده‌رگای پادشای داوه‌ر
که شۆڵه‌ی رۆژی رووی والی ده‌گاته کۆشک و هه‌یوانت

مستوره اردلان

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید