
03-11-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار ، خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار!
خۆزگه‌م به پار!
خۆزگه‌م به ساڵی ڕابردوو،
عومری کورتی دڵداریم بوو،
له‌پـڕ هات و، له ناکاو چوو...
یه‌ک: پـڕ به دنیا ئاره‌زوو،
ده‌ریایه‌ک تاسه... ئه‌مه دوو،
جێ مابوو له پاری مردوو...!
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار، خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار!
خۆزگه‌م به پار!
ڕۆژ نه‌بوو چاوم به دیدار
شاد نه‌بێ، نه‌سره‌وێ ئازار،
ڕۆژ نه‌بوو یار به له‌نجه و لار،
چه‌شنی ئاسکی هه‌رده‌ی به‌هار،
به به‌رده‌مما نه‌کا گوزار،
نه‌مپێکێ نیو نیگای خومار!
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار، خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار!
خۆزگه‌م به پار!
هه‌ر ڕۆژه عیشوه‌یه‌ک، نازێ
هه‌ر خه‌ڵوه‌ته چه‌شنه ڕازێ،
له‌و توانج، له من نیازێ!
بۆ ماچێ، نوقورچێ، گازێ،
هه‌ر به‌زمه ده‌نگێ، ئاوازێ،
به چاو بینینی دڵخوازێ...
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار، خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار!
خۆزگه‌م به پار!
بڵێن به یار بێ‌ناوچاوێ
دیمان له تاو دوری، تاوێ
ئه‌یـڕشت له فرمێسک لافاوێ،
ئاخی هه‌ڵئه‌کێشا تاوێ
به یادی باڵای لاولاوێ،
چاوڕه‌شێ، ئه‌گریجه خاوێ!
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار، خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار!
خۆزگه‌م به پار!
پرسی کێ، بڵێن داماوێ،
هێلانه دڵ لێ‌شێواوێ،
دوانزه مانگ له یار بـڕاوێ،
دوانزه مانگ بۆ یار گریاوێ،
به ئه‌سته‌م نوزه تیاماوێ،
ئه‌یوت: ناونیشانی ناوێ،
ئه‌زانێ یار خۆی، کام هه‌ژار، ڕۆژی سه‌د جار،
ئه‌کا هاوار: خۆزگه‌م به پار، خۆزگه‌م به پار!!!
گۆران
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|