گوێم ده‌یه ئه‌ی دیده‌مه‌ستی قیت و قۆز
تا بناڵێنم وه‌کو بلوێر به‌سۆز
نابێ قه‌ت ناڵه‌ی جودایی بێ ئه‌سه‌ر
جا چ نه‌ی بیکا، چ پیاوی ده‌ربه‌ده‌ر
بۆیه ناڵه‌م تێکه‌ڵی نه‌ی کردووه
شیوه‌نێکم پێیه نه‌ی نه‌یکردووه
لێم گه‌ڕێ با ده‌ربڕم سۆزی ده‌روون
لێم گه‌ڕێ با هه‌ڵوه‌رێنم ئه‌شکی روون
شیوه‌نی من شیوه‌نی ئینسانییه
بانگی ئازادیی و گرۆی یه‌کسانییه
شیوه‌نی من شینی کوردی بێ به‌شه
ئه‌و گه‌له‌ی حاشا ده‌که‌ن لێی و هه‌شه
هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )