
03-11-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سه‌دان ساڵه
سه‌دان ساڵه
له‌وێرانه ماڵی خۆمدا
کتکه‌کۆڕه‌ی گۆشه‌ی مه‌تبه‌قی سوڵتانم.
سه‌دان ساڵه
حه‌و‌ش و به‌ره‌ی خۆم واڵایه‌و
له‌به‌رده‌رگه‌ی دزانی خۆم پاسه‌وانم.
سه‌دان ساڵه
رۆژێک ده‌بم
به‌مه‌یته‌ری والی به‌غدا؛
رۆژێک له‌تاران کوتاڵم
رۆژێک لێفه‌که‌م
گه‌ڵی ژنی سوڵتان ده‌شۆم
رۆژێک گه‌سکم، شام ده‌ماڵم!
سه‌دان ساڵه
وه‌کوو چنگێک دانه‌وێڵه
ئاشی مێژوو، فڕێی داوم
هه‌رچوار ده‌وره‌م شارۆچکه‌یه‌و
مێرووله ده‌میان تێناوم.
سه‌دان ساڵه
کاسه سه‌رم-مناره‌یه،
کێ بێ ده‌نگی تێدا هه‌ڵده‌بڕێ.
سه‌دان ساڵه
نیشتیمانم نێرگه‌ڵه‌یه
کێ بێ به ده‌میه‌وه‌ی ده‌گرێ
سه‌دان ساڵه
له‌به‌ر ده‌رگه‌ی ته‌کیه‌ی جیهان
جووتێک سۆلی پینه پینه‌م
کێ له پێمکا بۆ ئه‌و ده‌شێم.
سه‌دان ساڵه
دوای تڵیشێک فرێ ده‌درێم.
سه‌دان ساڵه
دوای پینه‌یه‌ک له پێده‌کرێم.
من پشتێکی بریندارم
له قامچی خۆم راپه‌ریوم.
من لافاوێکی لاسارم،
له‌م که‌نارانه هه‌ڵساوم
که ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنیوم
نانیشمه‌وه
نانوومه‌وه
بێ ئارامم
ئارامی من چرایه‌ک بوو
ره‌شه‌بای ده‌ورم خوێنیان ڕشت؛
بێبه‌زه‌ییم
به‌زه‌یی من-زه‌ریایه‌ک بوو
ده‌میان پێوه‌ناو هه‌ڵیان مشت.
نانیشمه‌وه
نانوومه‌وه
که‌من دان بم کوا ده‌رفه‌ت؟
یامن یا مێروو!
که‌من خوێن بم،
کواده‌رفه‌ت؟!
یامن یا زێروو!
قه‌حبه‌ن ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن
دان و مێروو برای یه‌کن.
قه‌حبه‌ن ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن
خوێن و زێروو برای یه‌کن
قه‌حبه‌ن ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن
ماسی و چه‌نگاڵ،
مشک و جه‌واڵ
ده‌ست و چزوو برای یه‌کن.
قه‌حبه‌ن ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن
په‌ت و گه‌ردن،
گوێزان و موو برای یه‌کن.
وه‌رن خه‌ڵکه!
له نێچیرو زام بپرسن،
بڵێن توخوا
خه‌نجه‌ر هه‌یه زام تیمارکا؟!
راوچی هه‌یه نێچیر نه‌خوا؟!
ده‌خه‌ڵکه له کا بپرسن
قه‌ت ئاگری ساردی دیوه؟!
له هێلانه‌ی مه‌ل بپرسن
به‌نیازی ماچ...
مار قه‌ت ده‌می تێژه‌نیوه؟!
ده‌له داربه‌ڕوو بپرسن،
ته‌وری دیوه دار بڕ نه‌بێ؟!
ده‌له که‌رێکیش بپرسن،
گورگی دیوه که‌ر دڕ نه‌بێ؟!
قه‌حبه‌ن ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن
ماری شیرین ژاریش هه‌یه،
قه‌حبه‌ن ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن
ته‌وری برای داریش هه‌یه.
من پشتێکی بریندارم
له قامچی خۆم راپه‌ریوم.
من لافاوێکی لاسارم،
له‌م که‌نارانه هه‌ڵساوم
که ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنیوم
نانیشمه‌وه
نانوومه‌وه
بێ ئارامم
ئارامی من چرایه‌ک بوو
ره‌شه‌بای ده‌ورم خوێنی ڕشت؛
بێبه‌زه‌ییم
به‌زه‌یی من-زه‌ریایه‌ک بوو
ده‌میان پێوه‌ناو هه‌ڵیان مشت.
نانیشمه‌وه
نانوومه‌وه
په‌شێو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|