دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت
دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت
گرفتاره له ناو زوڵفت دڵم بۆ دانه‌یی خاڵت
خوا که‌ی بێت که من په‌شتانی باڵا‌و قامه‌تی تۆ بم
چ وه‌ختێ پڕ به چنگ بگرم دوو لیمۆی نه‌وره‌سی کاڵت
نه‌خۆشی خۆشتره لای من له ساغی و سیححه‌ت ئه‌ی جانا
ئه‌گه‌ر یه‌ك هه‌فته جارێك بێی بپرسی چۆنه ئه‌حواڵت
به شاهی عاله‌می ناگۆڕمه‌وه ئه‌مڕۆ له دنیادا
جنێو و توندیی و قه‌هر و قسه‌ی نالایه‌ق و تاڵت
نیگارا لێم ئه‌پرسی بۆچی وا دێوانه‌یه ئه‌حمه‌د
له عه‌شقی چاوی تۆیه چاوه‌که‌م وا بووم به عه‌وداڵت
ئەحمد موختار جاف
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )