موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #4496  
قدیمی 03-18-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

چاوه‌که‌م زانیوته‌ بۆچی خه‌و له‌ چاوم ناکه‌وێ

چاوه‌که‌م زانیوته‌ بۆچی خه‌و له‌ چاوم ناکه‌وێ
چونکه‌ من پێشخزمه‌تم، پێشخزمه‌تان نانوون شه‌وێ

ڕۆژ و شه‌و دایم له‌به‌ر دیده‌ی خه‌یاڵم حازری
سا چ فه‌رقێکی هه‌یه‌ بۆ من ئیتر ئێره‌ و ئه‌وێ

بەس نییە لێرە دەوێرم جار بە جار باست بکەم
نەمدەوێرا قەت لەبەر ئەغیار کە ناوت بەم لەوێ

دڵ لەبەر زامی فیراقت دائیما زاری دەکا
ڕۆژ بە ڕۆژ مەنعی دەکەم، باز دەردی سە
ختە و ناسرەوێ

عەقڵ و هۆشم داوە پێت، لێشی دەتۆرێی ماڵوێران
دەوڵەتێکی مفت بێ ساحێبە بۆچی ناتەوێ

گەر موخەییەر بم لە مابەینی بەهەشت و وەسڵی یار
وەسڵی تۆ بۆ من جەهەننەم پڕ لە جەننەت نامەوێ

ئەی ڕەقیب وێڵم لە دەستت لێرە بۆ لێم ناگەڕێی
باوکەکوشتەت نیم ئەرێ هەی بەدمەزەب چیت لێم دەوێ؟

هەر وەکوو کۆهی دەماوەندی سەرم پڕ شۆڕشه
قەت تەمی هیجران و غەم ساتێ لە دەوری ناڕەوێ

گەردنی (کوردی) لە کێوی بێستوون موحکەمتره
چونکە سەد ساڵە لەژێر بای غەمایە و نانەوێ

کوردی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید