موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #4498  
قدیمی 03-18-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی

بە گوڵزاری ئیرەم قوربان!دەپرسی گەر لە ئەحواڵم
نەخۆش و سەرخۆش و مەست و خوماری چاوەکەی کاڵم
پەرێشانم،بڵاوم،تێك شکاوم،خاو و شێواوم
دەڵێی شاماری زولفی تۆم لە دووی تۆ شێت و عەبداڵم
بە نازی چاوەکەی وەک بازی،بازی دام هەتا پیر بووم
دەترسم هەر بە بازی بمکوژێ ئەو یاری منداڵم
نە داغی جەرگی خۆم زانی،نە مایەی بەرگی خوێنینم
شەهیدی دەشتی عیشقم،لالە رەنگینم،من کەڕ و لاڵم
دڵەی بێ‌هۆش و گۆشم موددەتێکە هەر دەناڵێنێ
خودا روحمێ بکەی بەو مورغی حەپسی بێ‌پەڕ و باڵم
بفەرموو یا پەرێشانم نەکا زولفت لەسەر رووی تۆ
ئەمان یا کاشیفی زوڵمەت!دەخیل ئەی شەوچرای ماڵم!
بۆ خۆت سەرمەشقی زولف و دەرسی باڵات دام و ئەز چ‌بکەم؟
نشانە و دەست‌خەتی خۆتە ئەگەر ئەلفم ئەگەر دالم
ئەمن ئوفتادە بووم تۆ خۆت بە رووحمت دەست‌گیرم بووی
پەشیمانی نە شێوەی تۆیە،ئەی خورشیدی ئیقباڵم!
ئیشارەی چاو و عیشوەی زولفەکەت بوون مورشیدی رێگام
ئەگەر دەیری موغان قیبلەم،ئەگەر زوننارە بەرماڵم
بە تیغی غەمزە ئەمن و تورکی رووی تۆ قەت مەڵێ، قوربان!
ئەگەر قیمەم بکەن هەر رۆژپەرەستم،هەر بە یەک حاڵم
ئەمن هەر تۆم دەوێ، من چم لە رووحم و چم لە دین داوە؟
بە قوربانی تەماشایێکی تۆ سەد جار سەر و ماڵم
لە تاو دەردی دڵی دێوانە خوێن دەگریەم و نازانم
نە خەستەی چاوەکەی مەستم،نە رەنجەی پەنجەکەی ئاڵم
بە مەرگی من بە رەمزێکی بڵێ بەو چاوە حاڵیم کا
ئەتۆ نازدار و بیماری ئەمن بۆچ زار و بێ‌حاڵم
کوتی بۆ کوێ دەبەی رووحت وەفایی؟دەوریان گرتی
نیزامی پەرچەم و سەربازی زولف و عەسکەری خاڵم


وەفایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 03-18-2015 در ساعت 08:26 PM
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید