نه‌شئه‌ی پیری
دڵ به پیری تازه یارو ئاهه‌نگ و نه‌شئه‌ی ده‌وێ
ماچی کوڵم و گه‌ردنی زه‌رد و فنجانی مه‌ی ده‌وێ
هه‌روه‌کو منداڵی ساوا گڕووی له‌من گرتووه
به‌زمی جاران و قه‌تارو ده‌نگی تارو نه‌ی ده‌وێ
خوتخوته‌ی داوم ده‌ڵێ ده‌ی هه‌سته ئه‌و جێیه‌ی ده‌ڵێم
جا قوڕی کوێ بکه‌م به‌سه‌رما باخی سێ‌و و به‌ی ده‌وێ
من په‌رێشان و که‌نه‌فتم که‌وتومه به‌حری خه‌مان
ئه‌و سه‌دای شمشاڵی شوان و گه‌شتی نۆڕسته‌ی ده‌وێ
هه‌رچوار ده‌ورم لێگیراوه ڕێم نیه بستێک بڕۆم
ئه‌و گوڵی کوێستانه‌کان و بای شه‌ماڵ و شنه‌ی ده‌وێ
داخی گه‌لم و ده‌ردی پیری که‌ساسی کردوم و ...ئه‌و
نیگای گه‌رمی چاوی جوان و لێوی پڕخه‌نده‌ی ده‌وێ
من سه‌رم له‌رزۆکه و ده‌ستم دار عه‌ساشم ناگرێ
ئه‌و خه‌ریکی ڕاپه‌ڕینه ..سواری ئه‌سپی شه‌ی ده‌وێ
من که‌وتوومه گیانه‌ڵایه و وا ئه‌جه‌ل ده‌ورمده‌دا
ئه‌و ئازادی نیشتمان و ئاسوده و ئۆخه‌ی ده‌وێ
تیده‌گه‌م ڕاز و مه‌به‌ستی ...تانه‌یه بۆ لاوه‌کان
تێکشکانی ناله‌باری ناکۆکی و کینه‌ی ده‌وێ
پێمده‌ڵێ ( شێواو ) به‌پیریش هه‌سته با لێی ڕاکه‌وین
زۆر په‌رێشانه وڵاتمان هه‌ڵمه‌تی ئێمه‌ی ده‌وێ
چه‌ند زه‌ریفه دڵ به‌پیری ئه‌شق و ئازادی بوێ
جا غوڵامی ئه‌و دڵه‌م بم ئه‌و هه‌سته جوانه‌ی ده‌وێ
ئه‌حمه‌د شێواو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )