سازی ئاواره
وەرن ئه‌ی سازی ئاواره به هانای سۆزی گریانم
دڵم به‌سته‌ی ده‌وێ ئه‌مڕۆ به جێ دێڵم موکریانم
وه‌کوو هه‌نگاوه کانیشم ده‌له‌رزێ وه دڵ و ده‌نگم
ده‌با وێنه‌ی منی کۆچه‌ر بناڵێ سازی دڵته‌نگم
به سه‌ر ئه‌م خاکه شیرینه نیگای رێبواری من ده‌کشێ
له یادم دا بمێنێ با له ئاخر دیمه‌نی نه‌خشێ
ئه‌گه‌رچێ نایه‌ڵێ ئه‌سرین ببینم دیمه‌نی شاری
که‌چی پێم خۆشه ماچی که‌م ته‌واوی داری و دیواری
به قوربان خاکی ره‌نگینی موکریان و مه‌هابادی
ده‌ڕۆم و هه‌ر ئه‌ویندارم به شاری شێعر و ئازادی
مه‌هاباده قه‌لای جوانی هه‌وارگه‌ی شێعر و گۆرانی
له مێژووی نیشتیمانم دا تروسکه‌ی دێ چراکانی
ما مۆستا شه ریف حسێن په ناهی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )