نمایش پست تنها
  #583  
قدیمی 03-18-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان


هـه‌ى شه‌مى به‌شه‌وق چل چراى شه‌وان

هـــه‌ى ژیـانى مـن هـه‌ى ڕۆحـى ڕه‌وان
هـه‌ى گـلـێـنه که‌‌ى دیـده‌ى بــێ خـه‌وان
هـه‌ى ئاسکى سه‌رکه‌ل له‌سێبه‌ر سڵ که‌ر
هـه‌ى هه‌واى خۆشى کوێستانان له‌سه‌ر
هـه‌ى عــه‌نبه‌رین خـاڵ سۆسه‌نى کڵاف
هـه‌ى ڕونـاکــایى ڕه‌شــماڵانى جــاف
هـه‌ى من په‌روانه‌ى په‌ڕ سوتاوى تۆ
هـه‌ى من گیرۆده‌ى زوڵفى خاوى تۆ
تـۆ جارێ نایه‌ى بۆ سه‌ر وه‌ختى من
گوێ ناده‌ى به‌ ئاهـ زامى سه‌ختى من
نـاپرسـیت ئاخــۆ مـن بـۆتـۆ چـۆنـم
بێ باکى لـه‌تــین قرچــه‌ى ده‌رونـــم
هــه‌واى کوێـســتــانـت وابــۆ بــوه‌وه‌
حــه‌یفـــت کرد منت له‌بـیـر چــووه‌وه‌
بێ مروه‌تیت کرد هه‌ى شه‌م ده‌رباره‌م
مــن بــۆ تــۆ قــه‌یــسى سـیا سـتاره‌م
واده‌ى مــن و تــۆ دیـــوانى خــوابـێ
مــه‌گه‌ر ئـــــه‌و ڕۆژه‌ دادم ڕه‌وا بـێ
شه‌مى شه‌م ڕوومه‌ت تۆ به‌سه‌لامه‌ت
ســـکاڵاى دڵـــم کـــه‌وتـه‌ قــیــامه‌ت

وه‌لـــی دێـــوانـــه‌

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید