نه‌فه‌س بگره له هاتو چۆیی خۆڕڕایی هه‌تا ماوی
نه‌فه‌س بگره له هاتو چۆیی خۆڕڕایی هه‌تا ماوی
که ئه‌م بایه هه‌تا ئێستاکه هه‌ر عومری به با داوی
حه‌یاتت نه‌قدی ته‌حصیلی به‌قاوو ڕیبحی ڕیضوانه
ئه‌تۆ ده‌یکه‌ی به مایه‌ی ده‌خڵ و خه‌رج و که‌سبی به‌دناوی
عه‌جه‌ب ماوم له جه‌رگت ئه‌ی دڵه‌ی غافڵ که موددێکه
له‌سه‌ر ئه‌م ئاگره‌م داناوی هێشتا هه‌ر نه‌برژاوی
مه‌ثه‌ل دینا ژن و چه‌رخیش خه‌ڕه‌ك ده‌م ده‌م به دۆخی غه‌م
ڕه‌گی تاری وجودت با ده‌دا هێشتا کو هه خاوی
زه‌مانه چه‌رخ و چه‌رخی ئاسمانیشی فه‌له‌ك فیکه
سه‌ری ڕشته‌ی و جودی چه‌نده باداوی ی‌و هه‌ر ماوی
مه‌گه‌ر مه‌یخانه‌یه دنیا که‌وا کاسی له‌به‌ر که‌ئسی
به نه‌غمه‌ی عودی سوتاوی به نه‌شئه‌ی طاسی تاساوی
ئه‌مێسته‌ش گه‌رچی عه‌یش و عوشره‌تت هه‌ر تاڵ و تاڵاوه
به‌مه‌رگی تۆ له پاشانیش ده‌خۆی تاڵاوی تاڵاوی
هه‌وای سه‌یری به‌ڕ و به‌حر ئاگری به‌رداوه‌ته عومرت
که تۆزی مونعه‌قید خاکی دڵۆپێ مونجه‌مید ئاوی
که خاکی خاکی دامه‌ن به وه‌گه‌ر نه تۆزی به‌ر بادی
که ئاوی ئاوی گه‌وهه‌ر به وه‌گه‌ر نه بڵقی سه‌ر ئاوی
*****
که خاکی خاکی دامه‌ن به وه‌گه‌ر نه تۆزی به‌ر بادی
که ئاوی ئاوی گه‌وهه‌ر به وه‌گه‌ر نه بڵقی سه‌ر ئاوی
هه‌تا شه‌ققه‌ی فه‌له‌ك نه‌بوه به کافوری کفن هه‌سته
که ئه‌مشه‌و فڕصه‌ته هێشتا فه‌له‌ك ماوی ئه‌تۆش ماوی
نه‌واڵه‌ی تۆبه ده‌ر بێنه هه‌ت اته‌ن نه‌بوه‌ته سفر
پیاڵه‌ی شیشه بشکێنه هه‌تا وه‌ك کوپه نه‌شکاوی
به میعراجی سولوکی سالیکاندا تا نه‌چی ڕۆژێ
له ناو جه‌هلی مورره‌ککه‌بدا ده‌مێنی هه‌ر وه‌کو ماوی
گه‌دا ئینسان و دنیا غوربه‌ته (من حیث لا تشعر)
به هیممه‌ت طالیبی چشتێکی نازانی بڵێی ناوی
شتێکه بی شه‌بیهـ و جنس و فه‌صڵ و که‌شف و ته‌قریره
موبه‌ڕڕایه له ته‌قریر و حه‌دیثی حادیث و ڕاوی
نه‌زانینت له به‌ر عیجزه نه‌وه‌ك جه‌هله که ئه‌م چشته
قه‌دیمه نایه‌ته ته‌قریری قه‌ولی حاکی ی‌و ڕاوی
له قورئاندا به ( ما اخفی له‌م) مه‌کتوم و مه‌ختومه
به‌یان نابێ به ته‌فسیری دو‌صه‌د (که‌ششاف)و (به‌یضاوی)
موبه‌ییه‌ن بو له قورئاندا به نوری (قرة الاعین)
نه‌وا ضیح بو به (که‌ششاف) و نه‌ڕۆشن بو به (به‌یضاوی)
که جێگه‌ت بۆ عیباده‌ت بێ چ فه‌وقانی چ ته‌حتانی
که حوببت بۆ سیاده‌ت بێ چ (به‌رزنجی) چ (باراوی)
مه‌که ده‌عوایی پاکی نه‌سه‌ب بۆ جیفه‌یی دونیا
که سه‌یید بی چ ( به‌رزنجی) چ (پیرایی) چ (باراوی)
وه‌ره ئه‌م نیکته‌یه من پێت بڵێم ((نالی)) ئه‌گه‌ر فه‌رضه‌ن
هه‌مو دنیات ببێ هێشتاکو هه‌ر حه‌یران و داماوی
وه‌ره ئه‌م نیکته‌یه من پێت بڵێم ((نـــــــــالــــــــــی)) ئه‌گه‌ر فه‌رضه‌ن
هه‌مو دنیات ببێ هێشتاکو هه‌ر حه‌یران و داماوی
نـــــــــالــــــــــی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )