
03-22-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
یار
خۆم بەسەر پشتی باوە جێدێڵم ،
ڕوحم بەسەر ئێوارە هەناریەکاندا،
هەڵدەخەم.
کەچی هەرهەموو باڵندەکان ،
لەڕەنگی پێستم دەپرسن.
لە لەرەی دەنگم ڕادەکەن،
لە فڕین دەم شارنەوە.
تێبگە لێم ئەی یار !
وەڕەزبووم
لەوویشیک بونەوەی باران ،
لە پرچە ئاڵۆزاوەکانی تەمەن .
لە تەنیایی شەو.
ئەو سێبەرە منم ،
من .
ژنێک توڕەتر لە با،
بە سەر بەژنی سنەوبەرێکی
پڕ لەنازدا،
خۆی چەماندۆتەوە ،
بۆ بەخشینی ماچێک ،
بە گەرمایی دڵی یار،
سەوزایی چناری لێ دەتکێ،
ئەو ژنە منم
تا سەرئێسقان شەیدایی،
بۆنی دەستەکانتوو،
تامەزرۆیی گوشینی پەنجە خوێناویەکانی
عەشقم .
لەباخەلی تەمەندا،
بەدەم ڕۆیشتنەوە
هێدی هێدی،
ڕەنگی کراسەکەی بەرتوو،
بزە گەرمەکانی ڕوحت
دەدوێنم .
دەگەرێم
بۆڕازی چاوەکانت،
بۆ سۆزی باران ، بۆ رەنگی خودا.
هەموو شەوێ ئامێز پڕدەکەم،
لە خەونی سەوزوو،
نیگام لە
لەنجەی دار سێو ێک داڵینم.
بەیادی یار.
دەگەرێم ،
بۆ سێبەری مانگ،
تا خۆمی لە ژێردا ون کەم ،
بۆ
ئێوارەیە پڕبە بەژنی ڕووناکی دامگرێ
فێنیکی هەناسەی.
ویستم چاوم بە دیدار ت
بسپێرم .
کەچی دەستم لەنێو نیگایی
رۆژدا شکا،
ڕوحم بەسەر ڕەنگی غەریبیمدا،
هەڵوەریی.
کوێستان عومەرزادە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|