موساوی وه‌ك یه‌ك و لولن له هه‌ردوو لاوه زوڵفه‌ینی
نمونه‌ی عه‌کسی حه‌رفی (میم) و (نون) و (واو) ه زه‌لفه‌ینی
به داوه گرژ‌و خاوه یه‌عنی ئاڵۆزاوه زه‌لفه‌ینی
دوو تاوه دوو سیان و شێوه‌که‌ی شێواوه زه‌لفه‌ینی
په‌رێشان و شکسته و سه‌رنیگون داماوه زه‌لفه‌ینی
تومه‌ز بادی صه‌بای چین و خه‌طای لێ داوه زه‌لفه‌ینی
له جێی پاوانه و گه‌ردن لغی داناوه زوڵفه‌ینی
که وه‌ك ئه‌ژده‌ر له پێ وو گه‌ردنی ئاڵاوه زه‌لفه‌ینی
دوو جادو ماری مه‌غزی ئاده‌می خواری قه‌رار داوه
له سه‌ر شانی وه‌کو ضه‌ححاك و ناوی ناوه زه‌لفه‌ینی
به طوڕڕه وه‌ك په‌ر طاوس به گه‌ردن ئاههوه یه‌عنی
له‌سه‌ر ئاهویی گه‌ردن هه‌ر دو حه‌لقه‌ی داوه زه‌لفه‌ینی
به ظاهیر ظوڵمه‌ت و دوده به باطین نور و نارێکی
له عود و عه‌نبه‌ر و میسکی خه‌طای به‌رداوه زه‌لفه‌ینی
شکه‌نجی تاری پڕ میشکی ته‌تار و تاره ئه‌مما ئه‌و
دووتا و هه‌ر تایه بارێکی له‌عه‌نبه‌ر ناوه زه‌لفه‌ینی
وه‌کو دودی سیاهه ئاهی ((نالی)) و ئه‌م ڕه‌قییبانه
له‌سه‌ر تا پێ له به‌رگی مه‌رگ و ماته‌م ناوه زه‌لفه‌ینی
نالی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )