که‌م خه‌وی زه‌ختی خوێن به‌رز ئه‌كاته‌وه
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڕاده‌ی پێویست ناخه‌ون، زیاتر له مه‌ترسیی تووشبوون به زه‌ختی خوێندان.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردووه ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌م ئه‌خه‌ون زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی زه‌ختی خوێنیان له‌سه‌ره له‌و پیاوانه‌ی به‌قووڵی ئه‌خه‌ون و ڕێژه‌ی ئه‌و جیاوازییه ئه‌گاته80%.
توێژه‌ران ماوه‌ی خه‌وی قوڵیان لای پیاوان به هۆی پێوانه‌كردنی خێرایی شه‌پۆله‌كانی ده‌ماخه‌وه پێوا و بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و پیاوانه‌دای كه‌كه‌متر ئه‌خه‌ون خاوییه‌كی زۆر له شه‌پۆله‌كانی ده‌ماخیاندا هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌ڵێ ئه‌وانه‌ی به‌شێكی خه‌وی شه‌وانیان به قووڵی و ئارامی به‌سه‌ر نابه‌ن، شه‌پۆله‌كانی ده‌ماخیان خاو ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 784 پیاوی سه‌روو ته‌مه‌نی 65 ساڵ تاقیكراوه‌ته‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌ی له‌و جۆره دائه‌نرێ كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون ده‌ری ئه‌خات كه‌مخه‌وی ئه‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زه‌ختی خوێن.
توێژینه‌وه‌كانی پێشوو ده‌ریان خستبوو خه‌وی خراپ وه‌ک به‌ئاگاهاتنی له‌ناكاو و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی له‌كاتی خه‌ودا ئه‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زه‌ختی خوێن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|