نمایش پست تنها
  #659  
قدیمی 03-23-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


مــــــاچی خـــــــودای...

وەرە یـــــارم وەرە ئەی تـازە یـــــارم
وەرە ئەسیێرەکی شــەو گــاری تـــارم

وەرە ئەی شـــاپەری بـاڵــی خەیـــــاڵم
وەرە ئەی شەو چرای رووناکی مـــاڵم

وەرە خــــاسە کەوی رامــــوکەوی من
وەرە ئیلهامـــەکی نیــــوە شــــەوی من

وەرە ئۆخ ژنی سینەی پـــڕ گـــڕی من
وەرە پیـــــرۆزەکی بــــەرزە فـری من

وەرە ئاونگی سەر پەلکی گـوڵی سوور
وەرە ئاورنگی گەرم و مەشخەڵی نوور

وەرە ئـــەی ڕێژنە بـــارانی بەهــــاری
وەرە شعری تـــــەری پڕ وردەکـــاری

وەرە ئـــــەی نەونەمـــــامی باغی ژینم
وەرە ئەی شــــاگوڵــی نێرجی ئـــەوینم

وەرە کـــاروان کوژەی کاتی بەیــــانیم
وەرە بیرەوەری و ئـــاواتی جـــــــوانیم

وەرە ئــــەی بوت هەتــاکو بت پەرستم
وەرە مەمکۆ لـەکـــــەت بگرم بەدەستم

وەرە ئەی خـەج وەرە ئەی خاتوو زینم
وەرە بــــــابەژنن و بــــاڵاکەت ببینم

وەرە بادامرێ ئــــــاوات و تـــــاسەم
وەرە بـــــا بسکەکەت لادا هــەناسەم

وەرە بـــــاهەڵمژم ئەو لێــــوە گەرمە
وەرە بــــــاهەڵکوشم ئەو رانە نەرمە

وەرە جوانێ وەرە نـــــــــازت بچێشم
وەرە وەك دەستە گـــوڵ داتنێم لەپێشم

وەرە بــــابەس بکەم ئەو بــاوە بـــاوە
وەرە بـــــا بۆن بکەم ئەو بسکە خاوە

وەرە بادەست لە بـــــــاڵا کەت ورێنم
وەرە کوڵمەم لـــــە کوڵمەی تۆ خشێنم

وەرە سووربـــە لــەسەر وادەو بەڵێنی
وەرە کوردبەو مەکــــە پەیمان شکێنی

وەرە گیانم فیدای چـــاوی ڕەشی تــــۆ
وەرە باهەست بکەم گەرمی لەشی تــۆ

وەرە مـــــاچم دەیێ مــــــاچی خودای
کــــــە بێزارم لــــــەمــــاچی سینەمای
هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید