خه‌تتی ده‌وری لێوی ئاڵت ئه‌ی مه‌سیحا لام و بێ
هه‌ر له جامه‌ی سه‌بز ئه‌چی بۆ غه‌ین و نوون و چیم و هێ
... غونچه بازاری نه‌زاکه‌ت‌داری و ته‌نگی شکاند
هه‌ر که زاهیر بوو له ده‌وری باغی حوسنت لام و بێ
له‌ب شه‌که‌ر تا که‌ی له حه‌سره‌ت خاڵی موشکینت دڵم
داغدار و خه‌سته بێ وه‌ک لام و ئه‌لف و لام و هێ؟
لاله روخسارم له سایه‌ی ئه‌شکی خوێنین ره‌نگه‌وه
چوونکه رووسوورم له قاپی عه‌ین و شین وقاف و تێ
عیشقت ئه‌ی جانا،منی ریسوایی عاله‌م کردووه
چاکه ئینسافت ببێ بۆ ئه‌لف و سین و تێ و هێ
ئیسته بۆ لاف و گه‌زاف هه‌ر که‌س ده‌بینی عاشقه
نه‌ک هه‌موو که‌س جان فیدا وه‌ک میم و حێ و واو و یێ
مه‌حوی ئه‌مرۆ زۆر نه‌خۆشه قه‌ت شیفای نایێ به هیچ
گه‌ر شیفای بێتن،به بۆیی زوڵف و ئه‌و ئه‌گریجه دێ
(مــــەحــــــوی)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )