
04-08-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پێنج خشتەکی لەسەر شیعری شاعیر عەونی
ناردی به‌ختم شینی شه‌وه و ڕۆژه خه‌می دوورته
ته‌وقی عاشق وا له‌ملمه و سه‌ر به‌رده‌ڕێی ژوورته
بۆ ڕێگه‌دای ڕه‌شی و ڕه‌وشه‌ن له‌چاوه‌ڕێی موورته
دڵ له‌به‌ینی ته‌لعه‌تی ڕوو و زولفه‌که‌ی ده‌یجوورته
گاهێ مه‌یلی شه‌و ده‌کات و گاهێ مه‌یلی نورته
دڵۆپی خه‌مم هێنده باراند له‌تاو خه‌م و ژانه‌وه
بوونه ئۆباڵی مرواری و به‌ئه‌ستۆت سوڕانه‌وه
جا ئه‌گه‌ر تۆ پێم نه‌زانیت به‌م هه‌موو ناڵانه‌وه
به‌حری عوممانی سروشکم وا به‌ده‌م گریانه‌وه
پڕ له‌دانه‌ی گه‌وهه‌ره هه‌م له‌علی وێنه‌ی سورته
پێکه هه‌نگینی دڵداری به‌زمه سه‌رخۆشی ده‌که‌م
شیله شه‌کراوی گوڵینت هه‌نگه پڕ جۆشی ده‌که‌م
تۆ بفه‌رمه سه‌ر له‌ڕێته چۆن پێ خۆشی واده‌که‌م
باده‌که‌ت پڕ ژه‌هری ماربێ بیده پێم نۆشی ده‌که‌م
چونکه ته‌بعم هێند موتیعه به‌نده‌یی مه‌یسورته
ڕازی ژانی پڕ بێزاری و خه‌ڵوه‌تی شه‌وگاری من
داغه‌نی ڕۆحه و هاواری نه‌عره‌ته‌ی بێداری من
وه‌کو به‌ڵگه دێنه ده‌ستت ئاخی گریه‌و‌زاری من
سا ئه‌زانی چه‌ند په‌شێوه ئه‌و دڵه‌ی بیماری من
په‌ی کراوی تیری غه‌مزه‌ی چاوه‌که‌ی مه‌خمورته
شه‌و به‌سه‌ر ڕۆژ داببارێ هه‌ندی بڵێی یه‌ک و دوو
ئه‌م ئه‌وینه شاعیر کوژه ده‌م ده‌خاته داوی موو
چیمی زولفت خۆی ده‌پرسێ ما نه‌هاتی زوو به‌زوو
ئاسمانی حوسنی ڕوخسارت له‌ئه‌برۆ و چه‌رخی ڕوو
تاقی ئه‌برۆت دوو هیلال و چه‌رخی کوڵمه‌ی خۆرته
وه‌ک باڵنده‌ی لانه‌وازم ئاوازگه‌ی سه‌روو سه‌دم
خۆشخوانی تامه‌زرۆییم گیرۆده‌ی ئاخ و ده‌ردم
چه‌نده بگریم و بناڵم ڕێ نادا به‌ختی به‌دم
خونچه‌که‌ی ئه‌شکه‌فته‌یی لێوت له‌باخی مه‌قصه‌دم
تا ده‌می پشکوتنی دڵ بولبولی مه‌ننفورته
دڵشاد تاقانە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|