
04-08-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
من ماندوم دایکە، ماندوم
ئەمەوێ بنووم...
خەوێکی ئەبەدی لە باوەشی خاک مانەوەم هیچ نابەخشێت دایکە
بوون هەر ئەوەندە جوانە،
تا چاو فێر نەبوە بە گریان...
. تاا دڵ پڕ نەبووە لە بوغز
من لە گەڵا زەردەکانی پاییزی پار
وشک ترم ..
ئەمەوێ برزێم، بەهاری چرۆیەک رێی لێ گرتوم
من لەو مناڵە ئاوارەیە، لەو مناڵە بێ دایک وبێ لانەیە...
لەو مناڵە پێ پەتی و سەرما بردەیە ماندوترم
ئەمەوێ لە باوەشی خاکدا چاو لێک بنێم ماندوێتی من بە خاک ئەشکێ دایکە،
ئەم دڵە ساردەی من ژیان گەرمی ناکاتەوە
دەمێکە ئیشتیهای خۆڵمە...
ئەمەوێ لە باوەشی خاک دا بنوم دایکە هەناسەم بە خۆڵ پڕ بێتەوە
ئەم هەوای سەرزەمینە ئەمخنکێنێت نامەوێ چاوم بە خوێن پڕ کەنەوە نامەوێ جارێکیتر خوێنم برێژن دایکە
من هەر ماندو نیم، من ترسنۆکیشم دایکە لە خەوەکانما....دیل کراوم سەرم دەپەرێنن، خوێنم دەخۆنەوە
گۆشتم دەخۆن، دەسوتێم...
دۆزەخ دەبینم دایکە، دۆزەخ ...
ئەمەوێ لە باوەشی خاکدا خۆم حەشاردەم لەم دۆزەخە ئەزانم دۆزەخی خودا میهرەبانترە
ڕەنگە باوەشی خاک وەک باوەشی تۆ نەرم و نیان بێت دایکە،
ڕەنگە خاکیش وەکو تۆ میهرەبان بێت پێت ئەوتین دۆزەخ ئاگرە دایکە...
من لێرە شمشێر ئەبینم خوێن ،
سەر و لاشەی جودا ئەبینم ..
ناوی خودا ئەبیستم... د
ۆزەخ لە کوێیە گەر لێرە نەبێت؟!!
چی لە رۆڵەکانت ئازیزترە دایکە؟ !! چی لە سوتانی ئەوان، بۆ تۆ جەرگ بڕترە؟ کێ لە خاک میهرەبانترە ئێستا؟ ماندوێتیم بە خاک ئەشکێ، ترسەکانم لەودا ون ئەبن دایکە
نیگا ڕهشید...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|