بـــــــه‌ره‌وه ئاســـــــــــــــــــــــۆ
سۆفی گۆشه‌ی خانه‌قا بووم ، ئێسته پیری مه‌یکه‌ده‌م
زاهیدی خه‌ڵوه‌ت نشین بووم ، ئێسته مه‌ست و مه‌یزه‌ده‌م
سه‌روی ئازادی له‌بار و ده‌ڵکه‌ش و به‌رزه، به‌ڵام
گیانه‌که‌م! من شێت و شه‌یدای لار و له‌نجه‌ی ئه‌و قه‌ده‌م
جیلوه‌ی جوانی له هه‌رچیدا هه‌بێت خۆشم ده‌وێ
رۆژێ کوشته‌ی مینی ژۆپ و رۆژێ گیرۆده‌ی شه‌ده‌م
هه‌ریه‌که بۆخۆی ده‌جولێنێته‌وه هه‌ستی ده‌روون
زه‌رده‌په‌ڕ، کاروانکوژه، تاریک و روونی سوبحده‌م
ئاسمانی ساو و ده‌ریای مه‌ند و تارمایی چیا
سێوی لاسوور و به‌هێی زه‌ردو هه‌ناری گوڵ به‌ده‌م
کێ وه‌کو من سارد و گه‌رمی ڕۆژگاری چێشتووه؟
گا له‌ده‌شتی گه‌رمه‌سێر و گا له کوێستانی گه‌ده‌م!
وه‌ک شه‌پۆلی زێی خوره‌م ساتێ هه‌دادانم نیه
گێژ ده‌خۆم، پێچی ده‌ده‌م، من ڕۆڵه کوردی ئه‌م سه‌ده‌م
رێگه سه‌خت و پڕ له که‌ند و له‌ند و هه‌ڵدێره و گه‌وره
هه‌ر ده‌بێ ببزووم، ده‌بێ بکشێم، وچانی لێ نه‌ده‌م
سێبه‌ری مه‌رگم له پێشدایه‌و به‌ره‌و مه‌نزڵ ده‌ڕۆم
ناخی گۆڕی ته‌نکه جێگام، هه‌رتل ئاسا بێ قه‌ده‌م
من به‌ره‌و ئاسۆ، به‌ره‌و رووناکی باڵم گرتووه
چۆن به‌ره‌و تاریکی ده‌خشێم، پاڵ وه شه‌یتانی ده‌ده‌م!
کانی روونم دی به‌لێشاوی به‌هار شلوێ نه‌بوو
به‌فری گه‌وره‌م دی چیای گرت و به‌تاوێ بۆه قه‌ده‌م
ژینی کورتم دی پڕاوپڕ بوو له شانازی و شه‌ره‌ف
عومری زۆرم دی که دوایی هات به ڕیسوایی و نه‌ده‌م
ئاگری سینه‌م بڵێسه‌ی دێ و وڵات ڕۆشن ده‌کا
ئه‌و ده‌مه‌ی خۆم وه‌ک دڵۆپێک ده‌چمه نێو ده‌ریای عه‌ده‌م
هێمن موکریانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )