گۆچان
توو ئه‌و چه‌تره‌ی که هاوڕێته ڕۆژی ته‌م و باران و تاو
ده‌ستت ئه‌گرێ و جێت ناهێڵێ تا ئه‌تداته ده‌ستی هه‌تاو
توو ئه‌و ڕێیه‌ی یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌ست پێده‌كات تا دڵی من
خۆزگه‌و ئاهم لێ ون نه‌كه‌یت بیخه‌یته ناو ده‌ریای بێ بن
وشكه داری چه‌ماوه بووم ، بۆ ده‌ستی تۆ بووم به گۆچان
تا له گه‌ڵتا ڕێگابكه‌م ، به دوورت كه‌م له داچه‌مان
دڵم ئێستا وه‌كو ماسی ، له تۆڕی تۆ نابێته‌وه
چاوم وه‌ك مۆم تا دواته‌مه‌ن ، به‌سووتان بۆت ئه‌توێته‌وه
تازه گوڵی چیم بۆ دێنی ، كه من دڵم هه‌ڵوه‌ریوه
له هه‌واری خۆشه‌ویستیت ، هیچ ئارامیم تیا نه‌دیوه
عه‌شق وه‌كو ده‌ریا وایه ، چه‌ند شه‌پۆل به‌ی له‌جێی خۆتی
له باڵنده‌ی قه‌فه‌ز ئه‌چێ ، چه‌ن هاواركه‌ی دیل و كۆتی
زۆر ئه‌ترسم ئیتر ناوم نه‌بیستمه‌وه به ده‌نگی تۆ
وا به‌جارێك كاڵ ببمه‌وه ، هه‌رگیز نه‌گه‌م به ڕه‌نگی تۆ
به‌ڵام من هه‌ر دیلی تۆم و قه‌ت ئازادیم ناوێته‌وه
دڵم ڕه‌گی لای تۆ دانا ، هه‌ڵی كه‌نی ناڕوێته‌وه
من دڵۆپێك ئه‌شكی ته‌ڕ بووم ، كه‌وتمه ده‌ریای چاوانته‌وه
باڵدارێكی بێ لانه بووم، باڵمدا به ئاسمانته‌وه
وه‌ك دوا گه‌ڵای چڵی شاتوو، به‌شه‌ماڵت هاتمه سه‌ما
گه‌ر بۆ ساتێك ده‌ستم به‌رده‌ی ئه‌مرم له‌ناو ئه‌شك و خه‌ما
ئاسووده‌م تا گیان بسپێرم ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی زوو بگه‌م پێت
به‌وه‌رینیش بۆ لای تۆ دێم ، به‌مردنیش دێمه سه‌ر ڕێت
ئه‌ی خۆره‌تاو هه‌ر بۆ ساتێك له به‌رزیتا وه‌ره خوارێ
تا بزانی چه‌ند به ژانه ئاوابوونی لای ئێوارێ
تا بیبینی چۆن گه‌ڵاكان ده‌ست له ده‌ستی یه‌ك به‌رناده‌ن
چۆن باوبۆران به‌ته‌زیویش دوا سات بێ ماچ قه‌ت هه‌ڵناكه‌ن
دڵنیابه من به‌فرێكم ، له ناو پێكتا تووامه‌وه
ڕێگایه‌كی داخراو بووم، له‌سه‌ر ڕێی تۆ كرامه‌وه
تازه له‌ناو شه‌وو ڕۆژتا ، یادگاری من داگیر ساوه
ناو نیشانم هه‌ڵبه‌ستێكه ، له ناو دڵتا به‌جێماوه
چۆن ئه‌توانی وه‌رزی شیعر‌و باخی وشه‌م فه‌رامۆشكه‌ی
بێ ئاواز و گۆرانی من ، به‌عه‌شقی تر دواپێك نۆشكه‌ی
كێ وه‌كو من له تاریكیت، خۆری كرد به كانی چاوت
كێ وه‌كو من دیوانێكی پڕ گۆرانی كرد به‌ناوت
له دووره‌وه كێ تۆی برده به‌ر ئاوێنه‌ی ڕوونی كانی
له گریان و پێكه‌نینا، وه‌رزی دڵی تۆی نه‌زانی
له دڵته‌نكی بارانت بوم، له خۆشی‌دا هه‌ر گۆرانی
وه‌كو گه‌ڵا زوو هه‌ڵوه‌ریم، كه‌وتمه سه‌ر ڕێت به ئاسانی
یه‌كه‌م حه‌رفی ناوه‌كه‌ی تۆ بوو به‌شیرینی زمانم
به‌ڵام گوڵێ دڵنیابه، من به بێ تۆ سه‌رگه‌ردانم
نه‌كه‌ی بڕۆی به‌جێم بێڵی دوا ئاوازم بكه‌ی به شین
من سه‌رمه‌ستم به ناوی تۆ ڵێم مه‌به‌سته ده‌رگای ئه‌وین
یادت ماوه تۆ خۆت وتت من به خۆر‌ت ده‌كرێمه‌وه
وه‌كو به‌فر له ناو گڕی ته‌نیایتا ئه‌توێمه‌وه
چۆن فرمێسكێك كه ئه‌وه‌رێ ناچێته‌وه ناو چاوانت
یا كه‌ڕۆژێك تێئه‌په‌ڕێ نایه‌ته‌وه سه‌ر ژیانت
بڕوا بێنه به‌م قه‌ده‌ره‌ی كه من و تۆی به‌یه‌ك ناسان
به‌و ئه‌وینه‌ی به هێمنی هاته دڵت زۆت به ئاسان
بڕوا بێنه به هاتنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌فری ئه‌مساڵ
به‌و هه‌ڵبه‌سته‌ی به شێتانه چاوه‌رێته وه‌كو مناڵ
به‌و نامه‌یه‌ی كه باڵده‌گرێ تا ده‌گاته دووره وڵات
وه‌ك چیرۆكی ئه‌فسانه‌یی تا به ده‌ستی خه‌یاڵ ده‌گات
توو ئه‌و خۆره‌ی له چاوتایه، تو ئه‌و هه‌سته‌ی له ناختایه
له ئێستاوه تا هه‌میشه، ده‌رگای دڵم ئاوه‌ڵایه
منیش ئاوا له سه‌ر ڕێتا باڵدارێكی هه‌ڵكوڕ ماوم
به‌ڵام چیبكه‌م بۆ له باڵدان كۆرترێكی باڵبه‌ستراوم
توو به‌هارێك كه چاوه‌رێی له‌سه‌ر ئه‌سپی خه‌یاڵم بیت
كه هاتیه‌وه ئارامم كه ته‌نیا چرای ناو ماڵم بیت
تۆ له دڵمای به‌ڵام چیبكه‌م كه من هێشتا له خۆم دوورم
له وه‌ته‌ی هه‌م دڵشكاوم، له ناو عومری سه‌وزو سورم
له به‌هارا ڕه‌نگم دانا، له گه‌ڵ به‌فرا دڵم ته‌زی
به‌نیگای خۆر توامه‌وه، له پایزا چاوم وه‌ری
ڕووبار هات و به جێی هێشتم ئاوڕی لێم نه‌دایه‌وه
خۆر به‌خه‌نده له من هه‌ڵهات، شه‌وی هێنا به دوایه‌وه
تۆ نه‌تدیوه‌كه په‌پووله به عه‌شقه‌وه بۆ مۆم ئه‌چێ
به‌ڵام ئه‌و زۆر بێ باكانه، ئاگر به‌سه‌ر دڵیا ئه‌نێ
تۆ بڕوانه هه‌نگه‌زه‌رده، كه به‌سه‌ر گوڵ ئه‌خولێته‌وه
شه‌ماڵ ده‌ستی چڵی ئه‌گرێ و گوڵ له ماچ دور ئه‌خرێته‌وه
من له ده‌رگای گۆرانیمدا فرمێسكم لێ كرایه‌وه
له‌و شوێنه‌ی گوڵی تیا وه‌ری، دڕكێكی لێ ڕووایه‌وه
باسی خونچه‌و چرۆ مه‌كه من به‌هارم له ده‌ستداوه
زه‌رده خه‌نه‌م كه‌وته سه‌ر ژێرلێو، چرا یه‌كی كز كراوه
عه‌شق به‌فری پێش بارینه، كه گه‌شته خاك ئه‌توێته‌وه
چاوی كز‌و دڵی پڕه هه‌ر به گریان ئه‌توێته‌وه
هه‌راسان بووم چونكه عه‌شق سه‌رابێكی پڕغوباره
وه‌ك ڕه‌شه‌بای سلێمانی گوڵ شكسته‌ی ناو به هاره
ئیتر به گوڵ فریو ناخۆم بۆنی دیاره بێ وه‌فایه
ساتێك له گه‌ڵ په‌پوله‌داو ساتێك له گه‌ڵ شه‌ماڵدایه
Ahmad Mohammad
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )