به شی دوهه م
له‌پڕ تاپۆیه‌ک
ده‌رکه‌وت له ئاسۆی ته‌مگرتووی(دێ)وه
ماندوو و پێخاوس
له دنیا وه‌ره‌س
شپرزه و شه‌مزاو له په‌نای (ڕێ)وه
داوێنی سووری له‌دوو کێش ئه‌کرد
یه‌خسیری به‌ندی خه‌م و په‌ژاره
به عاسته‌م هاته عاستی سێداره
به‌ڵام له وێدا ئه‌ویش که‌وت و مرد.
«» «» «» «»
کێ بوو ئه‌و کیژه
بووکی کۆست که‌وتوو
که ههڵوهریبووبه سه‌ر داره‌وه خونچه‌ی ئاواتی
ئه‌ویش له ده‌س چوو
تارای په‌مه‌یی
ـ داخی داخانم ـ
که‌وت به میراتی. 1340 -1961
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )